بەشار جەعفەری وەک باڵیۆزی سووریا لە مۆسکۆ سوێندی یاسایی خوارد

پێنجشەممە 6 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 10:08
https://kurdish.iswnews.com/?p=18164

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەشار جەعفەری وەک باڵیۆزی نوێی سووریا لە ڕووسیا، لەبەردەم بەشار ئەسەد سوێندی یاسایی خوارد.

بەشار جەعفەری، دیپلۆماتکارێکی بەئەزموون و خاوەن ئەزموونی چەندین ساڵە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، و جێگری پێشووی وەزیری دەرەوەی سووریا، بە فەرمی ئەرکی خۆی وەک باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە ڕووسیا لە ئەستۆ گرت.

لە مەراسیمی سوێندخواردنی بەشار جەعفەری، فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا و مەنسوور عەزام وەزیری کاروباری سەرۆک کۆماری سووریا ئامادەبوون.

دەستنیشانکردنی جەعفەری وەک باڵیۆزی نوێی سووریا لە مۆسکۆ نیشاندەری گرنگی تایبەتی نوێنەری دیپلۆماسی ئەم وڵاتەیە لە ڕووسیا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *