کۆبوونەوەی فەرماندە سەربازییەکانی هاوپەیمانی سعوودیە دوای کۆتاییهاتنی ئاگربەست و هۆشدارییەکەی سەنعا

چوارشەممە 5 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 17:47
https://kurdish.iswnews.com/?p=18134

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای نوێنەبوونەوەی ئاگربەستی یەمەن و هۆشداریی سەنعا بۆ سەرجەم کۆمپانیا نەوتییەکان لە ئیمارات و سعوودیە، فەرماندە سەربازییەکانی هاوپەیمانی دەستدرێژکار کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

ئاگربەستی دوو مانگەی یەمەن بە نێوەندگیری نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەو وڵاتە، دوای دوو جار درێژکردنەوە تا ٢ی تشرینی یەکەم کۆتایی پێهات و یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە پەیامێکدا لە تویتەر هۆشداری دا بە هەموو کۆمپانیا نەوتییەکان لە ئیمارات و سعوودیە کە بەخێرایی ئەو وڵاتانە بەجێبهێڵن.

ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م هۆشدارییه‌ تا ئەو کاتەی وڵاتانی دەستدرێژکاری ئەمریکی – سعودی بە ئاگربەستێک پابەند نەبن کە ڕێگە بە میللەتی یەمەن بدات سامانی نەوتی خۆی بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی یەمەن بەکاربهێنێت، بەردەوام دەبێت.

دوای کۆتاییهاتنی ئاگربەست و ئەم هۆشدارییەی سەنعا، “محسن محەممەد ئەلداعری”، وەزیری بەرگریی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەمەن، لەگەڵ “سەغیر بن عەزیز”، سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەمەن و “موتڵەق بن سالم بن موتڵەق ئەلئەزیمەع”، فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی هاوپەیمانی سعوودیە و فەرماندە سەربازییەکانی دیکە کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان ئەنجامدا.

یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە (دوێنێ) لە پەیامێکدا لە تویتەر هۆشداری دایە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان لە ئیمارات و سعوودیە و داوای لێکردن تا دەرفەتیان هەیە ئەو وڵاتانە بەجێبهێڵن.

ناوبراو لەم پەیامەدا نووسیویەتی: برای وەبەرهێنەر بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لەوەی زیاتر زەرەر ناکەیت، پێویستە وەبەرهێنانەکەت لە وڵاتێکی دەستدرێژکارەوە بۆ وڵاتێکی تر بگوازیتەوە. وەبەرهێنان لە وڵاتانی وەک ئیمارات و سعوودیە پڕە لە مەترسی. (هێشتا) چانسێک هەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *