لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا؛ شەهید بوونی ٤ فەلەستینی و دەستبەسەر کردنی ٦٠٠ کەسی دیکە لە قودسی داگیرکراو

چوار شه‌ممه‌ 5 تشرینی یه‌كه‌م 22 - 15:19
https://kurdish.iswnews.com/?p=18131

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا هێزە زایونیستەکان زیاتر لە ٦٠٠ هاووڵاتیی فەلەستینییان لە قودسی داگیرکراو دەستبەسەر و ٤ فەلەستینییان شەهید کردووە.

ناوەندی راگەیاندنی فەلەستین لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا ٤ ​​فەلەستینی لەلایەن هێزەکانی رژێمی زایۆنیستیەوە شەهید کراون و ٦٠٧ فەلەستینی دیکەش دەستگیر کراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم ماوەیەدا هێزەکانی ئەو رژێمە ٨١ خانوو و دامەزراوەی سەر بە فەلەستینییەکانیان لە قودسی داگیرکراو خاپوور کردووە.

هەروەها لەم ماوەیەدا ٥١٥ فەلەستینی بە فیشەکی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بریندار بوون.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕژێمی زایۆنیستی هاوکات لەگەڵ جەژنی جولەکەکان و لە ترسی چڕبوونەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە کەرتی ڕۆژئاوا، هێزی زۆری لەو ناوچانە بڵاو کردووەتەوە و بە شێوەی سەربازی گەمارۆی ئەو ناوچەی داوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام