سەرکونسوڵی ئێران لە کاپانی ئەرمینیا دەست بە کار بوو + ڤیدیۆ

چوارشەممە 5 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 12:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=18127

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ مورتێزا عابێدین ڤەرامین، یەکەمین سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەرمینیا، نامەی دەستبەکاربوونیی پێشکەش بە ئارارات میرزۆیان وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەرمینیا کرد.

میرزۆیان ڕایگه‌یاند که‌ بڕیاری ئێران بۆ کردنەوەی کونسوڵخانه‌ له‌ کاپان، هەنگاوێکی کردەوەیی له‌ هه‌وڵه‌کانی ئێرانە بۆ فراوانکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ کۆماری ئه‌رمینیا و هه‌وڵه‌کان بۆ پاراستنی ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌که‌دا. ناوبراو جەختی لە ئامادەیی حکوومەتی ئەرمینیا بۆ پشتیوانیی تەواو لە چالاکییەکانی کونسوڵخانەی ئێران لە کاپان، ناوەندی پارێزگای سیڤنیک کردەوە.

شاری کاپان لە ئەرمینیا و فڕۆکەخانەکەی دوای چۆڵکردنی ناوچە داگیرکراوەکانی ئازەربایجان بە شارێکی سنووری دادەنرێت. ئەم شارە گرنگییەکی ستراتیژی بۆ هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ باشووری ئەرمینیا هەیە.

دامەزراندنی کونسوڵخانە لە باشووری ئەرمینیا لەلایەن ئێرانەوە، جگە لە خزمەتگوزاریی کونسوڵگەری بۆ هاووڵاتییانی ئێرانی و ئەرمەنی، بۆ ڕێگریکردن لە فراوانخوازی حکوومەتی کۆماری ئازەربایجان ئەنجام دەدرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *