ئەحمەد مەسعود تاڵیبانی لە باکووری بەدەخشان سەرسام کرد

چوارشەممە 5 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 10:42
https://kurdish.iswnews.com/?p=18124

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە میانەی ئۆپەراسیۆنی لەناکاوی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە شاری شێکەی لە باکووری پارێزگای بەدەخشان، یازدە چەکداری تاڵیبان لەوانە قایمقامی شێکەی بەدیل گیران.

لە ئەنجامی هێرشی لەناکاوی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود بۆ سەر گردبوونەوەی چەکدارانی تاڵیبان لە گوندی شامی شاری شێکەی لە ٣ی تشرینی یەکەم، یازدە ئەندامی ئەم گرووپە بەدیل گیران، لەنێویاندا مەولوی ئەکرەم، قائیمقامی تاڵیبان لە شاری شێکەی. دوای دەسبەسەر کردنی قائیمقامی تاڵیبان و شکستهێنانی هەلیکۆپتەرەی هەڵگری مەلا محەممەد یەعقوب موجاهید وەزیری بەرگری تاڵیبان لە نیشتنەوە لە شاری شێکەی بەهۆی کەشوهەوای نالەبار، چەکدارانی تاڵیبان لە ناوەندە حکومییەکانی شاری شێکەی بەرەو شارەکانی نەسی و کۆف لە باکووری پارێزگای بەدەخشان هەڵهاتن.
دوای هەڵاتنی چەكدارانی تاڵیبان لە شێکەی، هێزەكانی ئەحمەد مەسعود چوونە ناو ناوەندە حكومییەكان و بۆ گەیاندنی پەیامی ئاشتی بە چەكدارانی تاجیکی تاڵیبان، لەگەڵ کەسایەتییە دیارەکانی ئەم شارە كۆبوونەوە. لەم دیدارەدا “مەولوی ئەکرەم”، قائیمقامی تاجیکی تاڵیبان و دیلەکانی دیکەی ئەم گرووپە ئازاد کران و هێزەکانی ئەحمەد مەسعود ناوچەکەیان جێهێشت.

هاوکاری نزیکی گروپەکانی دژبەری تاڵیبان لەگەڵ تاجیکستان بووەتە هۆی زیادبوونی هێرشەکانی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە ناوچە سنوورییەکان. ئەم گروپانە دوای هێرشەکانیان بۆ سەر پێگەکانی تاڵیبان، پەنا بۆ تاجیکستان دەبەن.

شاری شێکەی یان شۆکەی، یەکێکە لە شارەکانی باکووری پارێزگای بەدەخشان کە هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی تاجیکستان. ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە بە نزیکەی ٢٦ هەزار کەس مەزەندە دەکرێت کە بە ڕەچەڵەک تاجیکن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *