پێشهاتەکانی سووریا، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

سێ شه‌ممه‌ 4 تشرینی یه‌كه‌م 22 - 23:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=18095

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە درێژەی نائەمنی و تیرۆرە ئامانجدارەکانی پارێزگای دەرعا، ئەندامێکی پێشووی هێزە چەکدارەکان و شەش ئەندامی سوپای سووریا کوژران.

١- حەلەب:
لە ٣ی تشرینی یەکەمدا دەوریەیەکی سەربازی هاوبەشی ڕووسیا و تورکیا لە ناوچەکانی کۆبانێ (عەین ئەلعەرەب) ئەنجامدرا.

٢- ئیدلب:
لە ٤ی تشرینی یەکەم، پێگەکانی چەکداران لە نزیک شارۆچکەی ئەلبارە و گوندی ئەلرویحە لە باشووری ئیدلب، بە هێرشی تۆپخانەکانی سوپای سووریا کرانە ئامانج.

٣- دەرعا:
– لە ٣ی تشرینی یەکەم، یەکێک لە هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە ڕێگای جاسم-نوی لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژرا.
– لە ٣ی تشرینی یه‌كه‌م، یه‌كێک له‌ ئه‌ندامانی پێشووی هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ شاری تەسیل له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه‌ تیرۆركرا.
– لە ٣ی تشرینی یەکەم، دوو سەربازی سوپای سووریا لەلایەن چەکدارانی نەناسراو لە شارۆچکەکانی ئەبتع و حەراک کوژران.
– لە ٤ی تشرینی یەکەم، لە ئەنجامی تەقەی چەند چەکدارێکی نەناسراو لە کاروانی دەوریەی سوپای سووریا لە شاری ئەلمەسیرفە، سەربازێک گیانی لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
– لە ٤ی تشرینی یەکەم، یەکێک لە هێزەکانی سوپای سووریا لە ناوچەی سەحم ئەلجولان لە لایەن چەکدارانی نەناسراو تیرۆر کرا.
– لە ٤ی تشرینی یەکەم، یەکێک لە هێزەکانی سوپای سووریا لە نزیک شارۆچکەی سەیدا لەلایەن چەکدارانی نەناسراو تیرۆر کرا.

٤- دێرەزوور:
– لە ٣ی تشرینی یەکەم ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری باگەسیرە تەقییەوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی ئەم ڕووداوە بڵاونەکراوەتەوە.
– لە ٣ی تشرینی یەکەمدا، لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی نەناسراو بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی سوپای سوریا لە شارۆچکەی ئەلبولیل، چوار هێزی بەرگریی نیشتمانی گیانیان لەدەست دا.
– لە ٣ی تشرینی یه‌كه‌م، بۆمبێكی چێندراو لەسەر رێگای كاروانی هاوپه‌یمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئه‌مریكا له‌ شارۆچکەی عکیدات ته‌قییه‌وه‌. ئەم نەقینەوەیدا هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.

٥- رەققە:
لە ٣ی تشرینی یه‌كه‌م، فڕۆكه‌كانی سوپای توركیا به‌ ئاسمانی شاری گرێ سپی (تەل ئەبیەز) بینران.

٦- حەسەکە:
لە ٤ی تشرینی یەکەم، فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بە ئاسمانی شاری رەس ئەلعەین بینران.

٧- لە ٤ی تشرینی یەكەم، وەزارەتی بەرگری توركیا كوژرانی حەوت کەس لە هێزە کوردییەکانی لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی راگەیاند.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام