تویتێکی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەر ساڵیادی تیرۆری خاشقچی کاردانەوەی لێکەوتەوە

سێ شه‌ممه‌ 4 تشرینی یه‌كه‌م 22 - 20:10
https://kurdish.iswnews.com/?p=18089

تویتێکی ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ساڵیادی تیرۆری دڕندانەی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری سعوودی لە لایەن محەممەد بن سەلمانەوە، ڕەخنە و کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ساڵیادی تیرۆری دڕندانەی ڕۆژنامەنووس جەمال خاشقچی لە لایەن محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیەوە، پەیامێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە: ” کوژرانی جەمال خاشقچی، 4 ساڵ بەر لە ئێستا، هێرشی سەر ئازادی ڕادەربڕین لە سەرجەم ناوچەکان بوو، خەمی جەمالمان لە دڵدا ماوە و لەوانەش کە بەرگری لە مافی مرۆڤ، ڕۆژنامەنووسان و ئازادییە بنەڕەتییەکان دەکەن، پاڵپشتی دەکەین “.

یەکەم کاردانەوەش لە لایەن خەدیجە چەنگیز هاوسەرەکەی خاشقچی لە کاتی کوژرانیدا بووە کە ڕایگەیاند: پێم وایە دەتوانێت هەندێک کاری زیاتر لە نووسینی یادگارییەک بکەیت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش وێنەی چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرامبەر سیاسەتەکانی ئەمریکا و بانگەشەی مافی مرۆڤ بڵاو بووەتەوە.

ئەوان ڕایانگەیاندووە کە سەردانەکەی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ سعوودیە پاشگەزبوونەوە لەو بەڵێنانە بووە کە سەبارەت بە بەرگری لە مافی مرۆڤ و بەدواداچوون بۆ دۆسیەی تیرۆری خاشقچی دایبوو.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام