دیداری ئیلهام عەلیێڤ لەگەڵ وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی

سێشەممە 4 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 13:08
https://kurdish.iswnews.com/?p=18085

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی کە سەردانی کۆماری ئازەربایجانی کردووە، ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ سەرۆککۆمار، وەزیری بەرگری و فەرماندەی پاسەوانی سنووری کۆماری ئازەربایجان کۆبوویەوە.

ئیلهام عەلیێڤ سەرۆککۆماری ئازەربایجان ڕۆژی دووشەممە لە باکۆ لەگەڵ بێنی گانتز وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی دیدار و گفتوگۆی کرد.

بەپێی هەواڵی میدیاکان، گانتز لەگەڵ وەزیری بەرگری کۆماری ئازەربایجان و هەروەها فەرماندەی پاسەوانی سنووری ئەم وڵاتە کۆبووەوە.

چەند ڕۆژ لەمەوبەر فڕۆکەیەکی بارهەڵگری کۆماری ئازەربایجان کە چەکی ڕژێمی زایۆنیستی هەڵگرتبوو لە فەلەستینی داگیرکراوەوە بەرەو باکو بەڕێکەوت.

هەرچەندە ڕژێمی تەلئەبیب ڕەتیدەکاتەوە زانیاری زۆر لەسەر کڕیارانی چەکەکانی بڵاو بکاتەوە، بەڵام “تال شنایدەر” پسپۆڕی سەربازی زایۆنیست لە ماڵپەڕی “زەمەن”ی عیبریدا پشتڕاستی کردەوە کە شوێنی مەبەستی زۆرێک لەو چەکانە نهێنییە، و کۆماری ئازەربایجان لە لیستی کڕیارانی چەکی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕیزبەندی یەکەم دایە و ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی لەم ڕژێمە کڕدراون لە شەڕی قەرەباغدا دژی پێگەکانی سوپای ئەرمینیا بەکارهێنراون.

لەم بارەیەوە، وەزیری پیشەسازیی بەرگریی کۆماری ئازەربایجان، “مەدد قۆلیف” لە بەردەوامی هاوکارییە هاوبەشەکانی نێوان ئەم وڵاتە و کۆمپانیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەواڵی دایەوە و لە چوارەمین پێشانگای بەرگریی ئاسایشی “Securex Caspian” لە باکۆ، وتی: کۆماری ئازەربایجان درێژە لە هاوکارییەکانی لەگەڵ کۆمپانیا تورکی و ئیسرائیلیەکان دەدات.

ئیلهام عەلیێڤ سەرۆککۆماری ئازەربایجان پێشتر لە وتووێژێکدا لەگەڵ “گۆڤاری بەرگری نیشتمانی ڕووسیا” ڕایگەیاندبوو کە ئەو وڵاتە کەرەستەی سەربازیی لە تەلئەبیب کڕیوە.

ناوبراو ڕایگەیاندبوو کە باکۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی “Sky Striker” و هاروپی لە تەلئەبیب کڕیوە و ئەم بابەتە چیتر نهێنی نییە؛ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە هەم بۆ سیخوڕی و هەم بۆ شەڕ بەکاردێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *