تاوانێکی جەنگی دیکە لەلایەن سوپای ئازەربایجانەوە + ڤیدیۆ

دوو شه‌ممه‌ 3 تشرینی یه‌كه‌م 22 - 16:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=18065

ڤیدیۆیەکی نوێی لەسەر ئەو سەربازە دەستگیرکراوانەی ئەرمینیا بڵاوکراوەتەوە کە لەلایەن هێزەکانی ئازەری گەمارۆ دراون و بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەسێدارە دەدرێن. ئەم ڤیدیۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکانی قەفقازدا بە شێوەیەکی بەرفراوان ڕەنگدانەوەی هەبووە و سەرنجی زۆری بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، ئەم تاوانە جەنگییە لە ١٣ی ئەیلوول و لە ڕۆژانی سەرەتای پێکدادانە سنوورییەکان و دەستدرێژیی ئازەربایجان بۆ سەر خاکی ئەرمینیا ڕووی داوە.

ئەم ڤیدیۆیە لە كاتێكدا بڵاوكراوەتەوە کە لەم دواییەدا ڤیدیۆیەکی دیکە لە سوكایەتی و شێواندنی تەرمی ژنانی ئەرمەنی كە لە ناوچە سنوورییەكان كوژراون، وەک ڕوتكردنەوە و بڕینی ئەندامی جەستە و هتد، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبووەوە.

بۆیە وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای بەدواداچوونی تاوانە جەنگییەکانی کۆماری ئازەربایجان لە دادگا نێودەوڵەتییەکان کرد. لە بەشێکی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە: کۆماری ئەرمینیا داوای هەڵسەنگاندنی ڕوونی ئەو تاوانە جەنگییە ترسناکانە دەکات کە هێزە چەکدارەکانی ئازەربایجان لەم قۆناغەدا و پێشتر ئەنجامیان داوە. ئێمە بەردەوام بەدواداچوون بۆ وروژاندنی ئەو پرسە لە کۆڕ و دادگا نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان دەکەین.

سووکایەتی کردن بە کوژراوان و لە سێدارەدانی مەیدانی و تاوانی جەنگی لە شەڕەکانی قەرەباغدا پرسێکی نوێ نییە؛ وە لە ڕاستیدا ئەم جۆرە کردارانە بە ڕوونی بوونی کینەی قووڵ و ڕیشەدار لە قەفقازدا نیشان دەدەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام