شەهید بوونی دوو گەنجی فەلەستینی بە تەقەی سەربازانی رژێمی زایۆنیستی

دوو شه‌ممه‌ 3 تشرینی یه‌كه‌م 22 - 10:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=18051

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە دوو گەنجی فەلەستینی لە نزیک ڕامەڵڵا لەلایەن سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستیەوە شەهید کران.

سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاند کە “خالد عەنبەر ئەلدەباس” و “باسل ئەلباسبۆس” سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستیەوە تەقەیان لێکرا لەکاتێکدا لەگەڵ گەنجێکی دیکەدا لە نزیک ڕامەڵڵا سواری ئۆتۆمبێل بوون.
لە ئەنجامی ئەم تەقە کردنەدا ئەم دوو گەنجە شەهید بوون و کەسی سێیەمیش بە سەختی بریندار دەبێت و دەستگیر دەکرێت.

وتەبێژی ڕژێمی زایۆنیستی رایگەیاندووە کە ئەم ٣ گەنجە بە نیازی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی خۆڕاگری لەدژی هێزەکانی ئەو رژێمە بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام