یەحیا سەریع: پێویستە کۆمپانیا نەوتییەکان، ئیمارات و سعوودیە بەجێبهێڵن

یەکشەممە 2 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:36
https://kurdish.iswnews.com/?p=18048

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە پەیامێکدا هۆشداری دایە سەرجەم کۆمپانیا نەوتییەکان لە ئیمارات و سعوودیە، کە ئەو وڵاتانە بەجێبهێڵن.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، هۆشداریی دایە سەرجەم کۆمپانیا نەوتییەکان لە ئیمارات و سعوودیە کە بەخێرایی ئەو وڵاتانە بەجێبهێڵن.

یەحیا سەریع لە پەیامەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: هێزە چەکدارەکانی یەمەن دەرفەت دەدەنە کۆمپانیا نەوتییەکان لە ئیمارات و سعوودیە، دۆخەکەیان ڕێکبخەن و ئەو وڵاتانە بەجێبهێڵن و ئەم هۆشدارییە تا ئەو کاتەی وڵاتانی دەستدرێژکاری ئەمریکی – سعودی بە ئاگربەستێک پابەند نەبن کە ڕێگە بە میللەتی یەمەن بدات سامانی نەوتی خۆی بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی یەمەن بەکاربهێنێت، بەردەوام دەبێت.

ئاگربەستی دوو مانگە لە یەمەن لە ٢ی نیسانی ئەمساڵ دەستی پێکرد؛ بەڵام لە ٢ی حوزەیران بوو کە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لایەنە ناکۆکەکان لە یەمەن بە هەمان مەرجەکانی ڕێککەوتنی سەرەتایی لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە بۆ دوو مانگی دیکە رێککەوتوون و دواتر دووبارە تا ٢ی تشرینی یەکەم درێژکرایەوە.

لەم ماوەیەدا حکومەتی سەنعا بە هۆی کەمبوونەوەی ئازارەکانی گەلی یەمەن بە ئاگربەست ڕازی بوو و هاوپەیمانی سعوودیش لە گەمارۆدانی یەمەن بەردەوام بوو و بە هێرشەکانی ڕۆژانەی ئاگربەستی پێشێل دەکردەوە.

شایانی باسە “هانس گرۆندبرگ، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە شکستی دانوستانەکان بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستی ئەم وڵاتەی راگەیاند.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *