ئەمڕۆ کۆتایی هاتنی ئاگربەست لە یەمەن؛ مەرجەکانی سەنعا بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەست

یه‌ك شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 22 - 18:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=18043

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ “محەممەد عەبدولسەلام”، وتەبێژی ئەنساروڵڵا و بەرپرسی دانوستانکاری حکوومەتی رزگاری یەمەن، جارێکی دیکە جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی یەمەن سەبارەت بە کردنەوەی فڕۆکەخانەی سەنعا و بەندەرەکانی حودەیدە و پێدانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان کردەوە.

بەرپرسی تیمی دانوستانکاری یەمەن ڕایگەیاند کە دانوستانەکان بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست گەیشتووەتە چەقبەستوویی. ئەم تیمە لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردەوە کە هەموو هەوڵێکیان داوە بۆ جێگیرکردنی ئاگربەست و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆی یەمەن، بەڵام وڵاتانی دەستدرێژکار دژایەتیان کردووە. ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ یەکشەممە دوا وادە بۆ ئاگربەست لە یەمەن کۆتایی دێت.

ئەم ئاگربەستەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن ڕاگەیاندووە، لە ناڕوونیەکی سەبارەت بە درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە و هەنگاونان بەرەو ئاگربەستێکی نوێ، گەیشتووەتە دوا کاتژمێرەکانی. سەنعا هاوپەیمانی دەستدرێژکاری لە ئاگربەستەکە بە بەرپرسیار دەزانێت و سعوودیە و ئیمارات و لایەنگری ئەوان، واتا ئەمریکای بە خۆدزینەوە لە ژمارەیەک بابەتی مرۆیی گرنگ تۆمەتبار کرد و رایگەیاند: دیارینەکردنی هەڵوێستی هاوپەیمانان سەبارەت بەو بابەتانە، کە لایەنێکی مرۆیییان هەیە قبوڵکراو نییە، بە تایبەت کە ئەم بابەتانە بۆ سەنعا گرنگن بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی خەڵک کە بەهۆی شەڕ و گەمارۆوە دروست دەبێت.

سەنعا لە سەردانەكەی نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان جەختی لە هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە درێژكردنەوەی ئاگربەست کردەوە، و مەهدی ئەلمەشات سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن وتی: تا موچەی فەرمانبەرانی حكوومەت لە داهاتی یەمەن نەدرێت کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە تاڵان دەکرێت، و تا کۆتایی بە گەمارۆی فڕۆکەخانەی سەنعا و بەندەرەکانی حودەیدە نەهێنرێت، بەدڵنیاییەوە یەمەن بە درێژکردنەوەی ئاگربەست ڕازی نابێت.

محەممەد عەبدولسەلام، سەرۆکی تیمی دانوستانکار، هەروەها جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی یەمەن سەبارەت بە کردنەوەی فڕۆکەخانەی سەنعا و بەندەرەکانی حودەیدە و پێدانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان کردەوە و زیادی کرد: تا ئەو کاتەی بە کردەوە بابەتە مرۆییە زۆر پێویستەکان – کە داوای هەموو خەڵکی یەمەنە – دەست پێنەکات، هەر دانوستانێک لەسەر ئاشتی لە یەمەن نرخی نابێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام