سوپای ئۆکرانیا شارۆچکەی لیمانیان کۆنترۆڵکردەوە

شه‌ممه‌ 1 تشرینی یه‌كه‌م 22 - 23:38
https://kurdish.iswnews.com/?p=18030

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای گەمارۆدانی لیمان، لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە، هێزەکانی ڕووسیا ناچار کران لەم شارۆچکەیە پاشەکشە بکەن و دواجار لیمان کەوتە ژێر کۆنترۆڵی سوپای ئۆکرانیا.

وەک لە هەواڵەکانی پێشوودا ڕامانگەیاند و پێشبینی دەکرا، دوای گەمارۆدانی لیمان، هێزەکانی ئۆکرانیا هێزەکانی ڕووسیایان ناچار کرد لەم شارۆچکەیە پاشەکشە بکەن و دواجار لیمان کەوتە ژێر کۆنترۆڵی سوپای ئۆکرانیا. هەروەها لە درێژەی ئەم پێشڕەویانەدا ژمارەیەک ناوچە لە دەوروبەری لیمانیش کەوتنە ژێر کۆنترۆڵی سوپای ئۆکرانیا.

شارۆچکەی لیمان وەک بنکەی سەرەکی سوپای ڕووسیا لە باکووری پارێزگای دۆنێتسک هەژمار دەکرا و لەگەڵ کەوتنی ئەم شارۆچکەیە، بە کردەوە هەموو دەستکەوتەکانی چەند مانگی ڕابردووی ڕووسیا لەم میحوەرەدا لەدەست چوون.

ئێستا، جارێکی دیکە هێزەکانی ئۆکرانیا گەیشتنە سنوورەکانی پارێزگای لوهانسک و ئۆپەراسیۆنەکان بۆ پێشڕەوی زیاتر و تەنانەت هەنگاونان بەرەو روبیژنێ و شاری سەڤەرۆدۆنێتسک لە بەرنامەی کاری سوپای ئۆکرانیادان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام