فەرمانی دەستگیرکردنی عیمران خان دەرچوو

شەممە 1 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=18027

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژنامەی نیشن لە ئیسلام ئاباد، لە دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنی عیمران خان سەرۆکوەزیرانی پێشوو و سەرۆکی پارتی تەحریکی ئینسافی پاکستان هەواڵی دایەوە.

رۆژنامەی نیشن رایگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردنی عیمران خان بەهۆی لێدوانی هەڕەشەئامێزەوە لەدژی دادوەرێکی ژن لە خۆپیشاندانێکدا دەرچووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، عیمران خان لە خۆپیشاندانێکی ناڕەزایی کە لە پارکی ئێف ٩ بەڕێوەچوو، بە ئاشکرا هەڕەشەی لە دادوەرێکی ژن و ٢ ئەفسەری باڵای پۆلیس کردووە.

لە هەمان کاتدا دەزگای یاسادانانی میدیاکانی پاکستان بڕیاری قەدەغەکردنی پەخشکردنی هەر جۆرە وتارێکی راستەوخۆی عیمران خان سەرۆکی پارتی تەحریکی ئینسافی ئەم وڵاتەی بەهۆی هەڕەشەکردن لە ئەفسەرێکی پۆلیسی ئیسلام ئاباد و دادوەرێکی ژن دەرکردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەسەڵاتی ڕێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنی پاکستان (PEMRA) هەروەها ڕایگەیاندووە کە وتارە تۆمارکراوەکانی عیمران خان تەنیا لە حاڵەتێکدا دەتوانرێت بڵاوبکرێنەوە کە ماوەیەکی گونجاوی بەسەر چووبێت و پێداچوونەوەی کاریگەری بۆ کرا بێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *