هێرشێکی گەورەی تیرۆریستی و پلانی ئاژاوەگێڕی لە زاهیدان شکستی هێنا + ڤیدیۆ

شەممە 1 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 20:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=18005

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستی چەكدارانی جوداخواز بۆ سەر بنکەی هێزەکانی پۆلیس لە شاری زاهیدان ١٩ كەس گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە ٣٢ كەسیش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوە خۆجێییەكانی شاری زاهیدان، دوای نوێژی هەینی مزگەوتی مەكی ئەهلی سوننە لە شاری زاهیدان، چەند چەكدارێكی نەناسراو تەقەیان لە بنکەی پۆلیسی هێزی ١٦ی پۆلیسی زاهیدان كرد و گردبوونەوەی خەڵكی سڤیلیان لە مزگەوتی مەکی پەكخست. دوای شکستهێنان لە دەستبەسەرداگرتنی بنکەی پۆلیس، ئەم کەسانە ڕوویان کردە تیرۆر و دروستکردنی ئاژاوە و هێرشیان کردە سەر شوێنە گشتییەکان شارەکە، لەنێویاندا چەند بانک و باڵەخانەی حکومی. جوداخوازان هەروەها هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی دادی سەراوان، بەڵام ئەم کارە تیرۆریستییە سەرکەوتوو نەبوو و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە لە هێرشەکە ڕزگاریان بوو.

بەپێی لێدوانەکانی حوسێن مودەرێس خیابانی، پارێزگاری سیستان و بەلوچستان، و هەروەها بەیاننامەی بەشی راگەیاندنی بنکەی قودسی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران، لەم هێرشە تیرۆریستییەدا، ١٩ کەس کە چواریان لە پاسدارانی شاری زاهیدان بوون، بەناوەکانی عەقید سەید عەلی موسەوی، عەقید سەید حەمیدرەزا هاشمی، محەمەد ئەمین ئازەرشکر و محەمەد ئەمین عەرەفی گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٣٢ کەسی دیکەش برینداربوون.

دوای دەستپێکردنی ئەم نائەمنیانە، مەولوی عەبدولحەمید ئیسماعیل زهی، کەسایەتی ئایینی ئەهلی سوننەی زاهیدان، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا، ئیدانەی کردەوە تیرۆریستی و تێکدەرانانەی شاری زاهیدانی کرد و بە ناوی کەسە دیار و زانایانی ئەم پارێزگایەوە، داوای ئارامی و ئاسایش لە خەڵکی زاهیدانی کرد، و هیوای خواست خۆیان لە هەر دەستدرێژییەک بەدوور بگرن. ناوبراو هه‌روه‌ها هۆشداری دا له‌ هەوڵ و ئامانجه‌کانی دوژمن، و دوژمنانی سوێندخواردووی ئێرانی به‌ ئاژاوەگێڕی لە ناوچه‌که‌ و شەڕی ناوخۆیی و براکوژی تۆمه‌تبار کرد.

دوابەدوای ئەم پەلامارە تیرۆریستییە، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ناردنی هێز و کەرەستەی پێشکەوتوو بۆ بنکەکانی باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لەدژی گرووپە تیرۆریستی و جوداخوازەکانی ئەم ناوچەیە دەکات.

دروستکردنی فیتنەی مەزهەبی و جوداخوازی لە پیلانەكانی بەردەوامی وڵاتانی رۆژئاوایە لە پارێزگاکانی سیستان و بەلوچستان، کوردستان و خوزستان و ..ـی ئێران کە هەمیشە ئەو وڵاتانە هەوڵی بۆ دەدەن.

گروپی تیرۆریستی جەیش عەدل بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر بنکەی پۆلیسی زاهیدانی لە ئەستۆ گرت
تیرۆریستانی جەیش عەدل لە ناو شاری زاهیدان
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *