بەردەوامی دزینی نەوتی سووریا لەلایەن ئەمریکییەکانەوە

شه‌ممه‌ 1 تشرینی یه‌كه‌م 22 - 09:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=17984

سەرچاوەکانی هەواڵ باسیان له بەردەوامی دزینی نەوتی سووریا لەلایەن سوپای داگیرکەری ئەمریکا و گواستنەوەی بۆ باکووری عێراق کردووە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرچاوە خۆجێیەکانی ناوچەی ئەلیعرەبیە لە ڕۆژهەڵاتی حەسەکە ڕایانگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا بە پاڵپشتی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش ١٤ تانکەری دیکەی نەوتی سووریایان لە کێڵگە نەوتییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و لە ڕێگەی دەروازەی نایاسایی ئەلوەلیدەوە بۆ عێراق گواستۆتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوو ڕۆژ لەمەوبەریش، هێزەکانی ئەمریکا لە ڕێگای دەروازەی نایاسایی ئەلمەحمودیەوە ٨٥ تانکەر نەوتیان لە سووریا بۆ باکووری عێراق گواستبووەوە.

شایانی باسە لەگەڵ شکستی گرووپی تیرۆریستی “داعش” وەک قۆڵی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا، هێزەکانی ئەمریکا راستەوخۆ جێگەی ئەم گرووپەیان گرتەوە و لەو کاتەوە لە جیاتی داعش دەستیان بە دەرهێنان و دزینی نەوتی سووریا کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام