گرنگترین هەواڵەکانی ٢١٩مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢

هه‌ینی 30 ئه‌یلول 22 - 23:38
https://kurdish.iswnews.com/?p=17968

شەوی ڕابردوو سوپای ڕووسیا بە چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ و مووشەکی کروز هێرشی کردە سەر پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا لە پارێزگاکانی میکۆلایڤ و ئۆدێسا و دنیپرۆپترۆڤسک. دوابەدوای ئەو هێرشانە، کارەبای ناوچەی نۆڤایا ئۆدێسا پچڕا و چەندین تەقینەوە لە شارەکانی ئۆدێسا و دنیپرۆپترۆڤسک ڕوویاندا.

سوپای ئۆکرانیا رایانگەیاندووە کە ڕووسەکان بە حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر ئەو ناوچانە، کە پێنجیان لەلایەن سیستەمی بەرگریی هێزەکانی ئۆکرانیا خراونەتە خوارەوە. سەرەڕای راگەیێندراوەکەی ئۆکراینییەکان، ڤیدیۆ و وێنەی جۆراوجۆری ئەو لێدان و تەقینەوەیانە کە بەهۆی هێرشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە ڕوویانداوە، ئاماژە لە بێتوانایی ئەوان لە بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی ڕووسیا دەکات.

سوپای روسیا لە میحوەری باشووری ئۆکرانیا فڕۆکەیەکی جەنگی سوخۆی 24 (Su-24)ی سوپای ئۆکرانیا خستەخوارەوە.
ئەم فڕۆکە جەنگییە لەلایەن MANPADS ی ڕووسیەوە خرایە خوارەوە و فڕۆکەوانەکانی ئەم فڕۆکە جەنگییە رزگاریان بووە.

لە میانی مەراسیمێکی فەرمیدا، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا بەڵگەنامەی لکاندنی ناوچەکانی دۆنێتسک، لوهانسک، زاپۆریژیا و خێرسۆنی بە فیدراسیۆنی رووسیا واژۆ کرد.

– وێنەکانی مانگی دەستکرد لە دزەکردنی غاز لە بۆرییەکانی نۆرد ستریم لە دەریای باڵتیک.

له درێژەی گرژییەكانی نێوان دەسەڵاتدارانی ڕووسیا لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا سەبارەت هۆکاری تەقینەوە و دزەکردنی غاز لە دوو بۆری نۆرد ستریم ١ و ٢ له نزیک دوورگەی بۆرنهۆڵم، هه ردوولا لایەنی بەرامبەر بە ئەنجامدانی کاری تێکدەرانە تۆمەتبار دەکەن.
میدیاکانی ئەمریکا بە ئاماژەدان بە بینینی کەشتییەکانی ڕووسیا لە نزیک شوێنی تەقینەوەکە، ئەوان بە ئەنجامدانی کاری تێکدەرانە تۆمەتبار کردووە. لە وەڵامی ئەم ئیدیعایەدا، بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەیان بە مانۆڕی ناتۆ لەم ناوچەیە لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا کردووە و کەشتی و فڕۆکەکانی ناتۆیان بە هۆکاری ئەم کارە تێکدەرانە زانیوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام