پێشهاتەکانی یەمەن، ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢

هه‌ینی 30 ئه‌یلول 22 - 08:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=17948

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، هانس گرۆندبرگ، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن، سەبارەت بە درێژکردنەوەی ئاگربەستی کاتی لە یەمەن، لەگەڵ مەهدی ئەلمەشات، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن کۆبووەوە.

١- سەنعا:
– هانس گرۆندبرگ، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن لە میانەی سەردانەکەی بۆ شاری سەنعا پایتەختی یەمەن لەگەڵ مەهدی ئەلمەشات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن کۆبووەوە. لەم دیدارەدا ئەلمەشات کردنەوەی بێ بەربەستی فڕۆکەخانەی سەنعا و بەندەرەکانی حودەیدە و پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست بە پێویست زانی.
– عەمید یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن: ئەگەر رێککەوتنێک لەسەر رێزگرتن لە ماف و خاڵەکانی دیکەی پێویست بۆ درێژەدان بە ئاگربەست نەکرێت، پێویستە ئەو کۆمپانیا بیانییانەی کە سەروەت و سامانمان تاڵان دەکەن، هۆشداریی رێبەری شۆڕشەکە (سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی) بە جددی وەربگرن.

٢- شەبوە:
– لە ٢٦ی ئەیلوول، پێنج تەقینەوە لە ناوچەکانی رۆژئاوای شاری عەتەق روویدا. بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، ئەم تەقینەوەیانە پەیوەندییان بە چالاکی کۆمپانیا ئیماراتیەکانی بواری گەڕان بەدوای زێڕ و کانزاکان لە پارێزگای شەبوە هەیە.
– لە ٢٨ی ئەیلوول، چەکدارانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی کێڵگە نەوتییەکانی عەسیلان و بیحان چوونەتە ئەو ناوچانە. دوابه‌دوای ئه‌م كرده‌وه‌ش هۆزه‌كانی عەسیلان وەک دژایه‌تی لە ئامادەبوونی باشوورییه‌كان له‌و ئیداره‌یانه‌دا، چوونه‌ ناو كێڵگه‌ نه‌وته‌كانه‌وه‌.

٣- حەزەرمەوت:
– حیزبی ئیسڵاح بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە شارەکانی ئەلموکەڵا و سیئۆن داوای کشانەوەی چەکدارانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشووریان لەم پارێزگایە کرد.
– لە ٢٨ی ئەیلوول، کاروانی چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح لە بیابانی ئەلعەبارەوە بە مەبەستی پاراستنی پێگەکانی خۆیان لە میحوەرەکەی سیئۆن چوونەتە ئەم شارە.

٤- لەحج:
هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور بە فەرماندەیی ساڵح ئەلسەید فەرماندەی ئاسایشی پارێزگای لەحج، بە بیانووی دەستگیرکردنی چەکدارە هەڵهاتووەکانی حیزبی ئیسلاح، شاری ئەلحوتایان گەمارۆ داوە.

٥- مارب:
لە ٢٩ی ئەیلوول ژمارەیەک چه‌كداری نه‌ناسراو هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی سه‌ڵاح ئەلابی، فەرماندەیەکی حیزبی ئیسڵاح (تۆمه‌تبار به‌ په‌یوه‌ندی به‌ داعشه‌وه‌) له‌ شاری مارب. ئەلابی لەو هێرشە رزگاری بوو.

٦- حودەیدە:
هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا لەم پارێزگایەدا ١٣٦ جار ئاگربەستیان پێشێل کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام