گرنگترین هەواڵەکانی ٢١٨مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢

هه‌ینی 30 ئه‌یلول 22 - 01:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=17928

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا بە چەند مووشەک و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی شاهێد ١٣٦ هێرشی کردە سەر پێگەی سوپای ئۆکرانیا لە پارێزگاکانی دنیپرۆپترۆڤسک و زاپۆریژیا. میدیاکانی ڕووسیا رایانگەیاندووە کە هەشت تەقینەوە لە زاپۆریژیا ڕوویداوە و ئاگر لە هەندێک ناوچەی دنیپرۆپترۆڤسک کەوتووەتەوە.

تێچووی قورسی ڕوبەڕوبوونەوە لەگەڵ ڕووسیا وەزیری فینلاندی بێهۆش کرد!

کریستا میکۆنین وەزیری ناوخۆی فینلاند لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی حکومەتدا سەبارەت بە دۆخی نائاسایی بۆریی نۆرد ستریم لەهۆش خۆی چوو!

شایانی باسە کە لە ٢٧ی ئەیلوول چەند تەقینەوەیەک لە بۆرییەکانی نۆرد ستریم ١ و ٢ لە نزیک دوورگەی بۆرنهۆڵم لە باشووری سوید و ڕۆژهەڵاتی دانیمارک ڕوویدا کە بووە هۆی دزەکردنی غازی هەناردەی ڕووسیا بۆ ئەوروپا. تا ئێستا وردەکاری ئەم تەقینەوەیانە دیاری نەکراوە و دەوترێت وێستگەکانی بومەلەرزەزانی ناوچەکە پێش ئەوەی کاریگەرییەکانی دزەکردنی غازەکە ئاشکرا بێت، ڕوودانی بومەلەرزەیان لە نزیک دوورگەی بۆرنهۆڵم تۆمارکردووە. دوابەدوای ئەم كارە گوماناوییە، ئەمریكا رەتیكردەوە دەستی هەبێت لەم رووداوەدا و ڕووسیا داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكانی لەو بارەیەوە کردەوە.

– میدیاکانی ڕووسیا ڕایانگەیاند کە لە هێرشی تۆپخانەیی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر پەراوێزی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای خارکیڤ لانیکەم ٣٠ پەنابەر و ئاوارەی جەنگ کوژراون.

– ئاماری میدیاکانی ئۆکرانیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ڕووسیا لە شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢

تا ئێستا زیاتر لە ٥٨ هەزار و ٥٨٠ سەربازی ڕووسی کوژراون و بریندار بوون. ٢٣٢٥ تانک، ٤٩٠٩ ئۆتۆمبێلی سەربازی، ١٣٨٥ تۆپ، ٣٣١ مووشەك هەڵگر، ١٦٨ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٢٦٢ فڕۆكە، ٢٢٤ هێلیكۆپتەر، ٣٧٥١ ئۆتۆمبێلی قورس و تانكەری سووتەمەنی، ١٥ بەلەمی خێرای سوك و كەشتی جەنگی، هەروەها ٩٩٥ فڕۆکەی بێفڕۆكەوانی ڕووسیا لەناو چووە.

هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا ناوچەکانی زێلێنا دۆلینا، کۆلۆدیازی، نۆڤاسلیوکایان لە باکووری لیمان لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕووسیا دەرهێنا. بەپێی ئەو پێشڕەوییانەی کە کراون، بەم نزیکانە شارۆچکەی لیمان تووشی دۆخێک دەبێت کە هێزەکانی ڕووسیا ناچار دەبن جێی بهێڵن.

ئاماری وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢

لە سەرەتای شەڕی ئۆکرانیا تا ئێستا ٣٠٧ فڕۆکەی سەربازی، ١٥٥ هێلیکۆپتەر، ٢١٠٧ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ٣٧٧ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٥١٤٧ تانک و زرێپۆش، ٨٥٥ موشەک هەڵگر، ٣٤٣٩ چەکی مەیدانی و هاوەن، ٥٩٧٣ ئۆتۆمبێلی سەربازیی تایبەتی سوپای ئۆکرانیا لەناوچووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام