حزبوڵڵای لوبنان: موڵەتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارێکی سەر بە ئەمریکا نادەین

پێنجشەممە 29 ئه‌یلول 2022 - 22:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=17924

سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری حزبوڵڵای لوبنان جەختیکردەوە کە ئەم بزوتنەوە موڵەتی ئەوە نادات سەرۆک کۆماڕێک هەڵبژێردرێت کە سەر بە ئەمریکا و بەسراوەی بێگانەکان بێت.

سەید هاشم سەفیەدین سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری حزبوڵڵای لوبنان داوای لە خەڵکی ئەم وڵاتە کرد کە لە سیاسەتەکانی ئەمریکا دووربکەونەوە.

ناوبراو وتی: هەندێک تووشی هەڵە دەبن کە لە هەر هەڵبژاردن یان پرۆژەیەکی داهاتوو بۆ ڕزگارکردنی لوبنان، هەوڵی دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەدەن.

ئەو بەرپرسەی حزبوڵڵا وتی: حزبوڵڵا موڵەتی ئەوە نادات و قبووڵی ناکات کە سەرۆک کۆمارێک بە سەر خەڵکی لوبناندا بسەپێندرێت شوێنکەوتووی سیاسەتەکانی ئەمریکا و سەر بەو وڵاتە بێت.

سەفیەدین وتی کە ڕەنگە لە سەردەمێکدا شتی وا ڕووی دابێت، بەڵام لە ئێستادا بە هیچ شێوازێک شتی وا ڕوو ناداتەوە کە وەها سەرۆک کۆمارێک هەڵبژێردرێت.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *