تاڵیبان تیرۆریستانی ئاسیای ناوەڕاستی لە باکووری ئەفغانستان جێگیر دەکات!

چوارشەممە 28 ئه‌یلول 2022 - 23:25
https://kurdish.iswnews.com/?p=17917

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان، تاڵیبان ژمارەیەک سەرکردە و فەرماندەی باڵای گرووپە تیرۆریستییەکانی لە باکووری ئەفغانستان و سنوورەکانی تاجیکستان جێگیر کردووە.

بە گوێرەی بەرەی خۆڕاگریی نیشتمانی (هێزەکانی ئەحمەد مەسعود) و سەرچاوە خۆجێیەکان، ئەنەس حەقانی، سەرۆکی تۆڕی حەقانی لە حکوومەتی تاڵیبان، لە ٢٠ی ئاب لەگەڵ حاجی فورقان یەکێک لە فەرماندە سەرەکییەکانی گرووپی تیرۆریستی بزووتنەوەی ئیسلامیی تورکستانی ڕۆژهەڵات، مەولوی ئیبراهیم لە فەرماندە باڵاکانی گروپی تیرۆریستی جەماعەتی ئەنساروڵڵای تاجیکستان، “شێخ زاکیر” لە فەرماندەکانی گروپی تیرۆریستی تەحریکی ئۆزبەکستانی ئیسلامی و “عەبدولحەق ئویغوری” لە فەرماندەکانی گروپی تیرۆریستی قاعیدە لە شاری کابوڵ دیدار و گفتوگۆی کردووە.

لەم دیدارەدا حەقانی لەگەڵ سەرکردەکانی گروپە تیرۆریستیەکانی کابوڵ تاوتوێی دووبارە هاتنەوەی موجاهیدانی عەرەب بۆ ئەفغانستان، چۆنیەتی بەهێزکردنی گروپە بیانییەکان لە پارێزگاکانی باکوری ئەفغانستان لە ٦ مانگی ڕابردوو و ناردنی قاعیدە و گروپەکانی دیکە بۆ وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست کردووە.

دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، عه‌بدولحه‌ق ئویغوری و حاجی فورقان له‌ ٢١ی ئابدا چوونه‌ شاری پولخومری ناوەندی پارێزگای به‌غلان و له‌ بینای نووسینگه‌ی هه‌واڵگری تاڵیبان له‌ پارێزگای به‌غلان جێگیر بوون. هه‌روه‌ها شێخ زاكیر له‌ ٢٣ی ئاب له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی تۆڕی حه‌قانییه‌وه‌ بۆ شاری فه‌یزا ئابادی ناوەندی پارێزگای به‌ده‌خشان گواستراوەتەوە و به‌دواداچوونی بۆ پلانی گروپه‌ بیانیه‌كان بۆ دزه‌كردنه‌وه‌ بۆ پارێزگای بەدەخشانی تاجیكستان کردووە و له‌ باڵه‌خانه‌ی پێشووی نووسینگەی یەکگرتوویی نیشتمانی لە شاری بەهارەک جێگیر بووە. مەولوی ئیبراهیم هەروەها لە شاری ئیمام ساحیب لە باکوری پارێزگای قۆندوز دەستی بە چالاکییەکانی کردووە.

جێگیربوونی فەرماندە باڵاکانی گروپە تیرۆریستییەکان لە پارێزگاکانی بەدەخشان، بەغلان و قۆندوز بە پشتیوانی تۆڕی حەقانی و هەواڵگری تاڵیبانە و بێگومان ئەم جموجۆڵانە بە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست و بەتایبەتی تاجیکستان دادەنرێت.

هەر بۆیە تاجیکستان کە پاڵپشتی هەواڵگری ڕاوێژکارانی ئەمریکی لە سنوورەکانی باشوریی هەیە، عەبدولقەیوم ئاخگەر، یەکێک لە فەرماندە مەیدانی و جیهادییەکانی پێشووی پارێزگای بەدەخشان، لەگەڵ ٣٠٠ کەسی پڕ چەک کردووە و بۆ ئەفغانستان ناردووە.

هاتنی ئاخگەر بۆ میحوەری بەدەخشان لەگەڵ كەمكردنەوەی چالاكییەكانی هێزەكانی ئەحمەد مەسعود لە پارێزگاكانی پەنجشیر و بەغلان و زیادبوونی چالاكییەكانیان لە شارەكانی ڕاغستان، ئەرغەنجخا و شەغنان لە پارێزگای بەدەخشان، هەروەها جیابوونەوەی فەرماندە خۆجێییەكان وەک عەبدولحەمید موجاهید، بەڕێوەبەری هەواڵگری لیوای ١ی ئەلفەتحی تاڵیبان، ئاماژە بە داهاتووی شڵەژاوی بەرەکانی باکوری ئەفغانستان دەدات.

بەگشتی بە فیتنەکانی ئەمریکا و چالاکیەکانی دۆستانی خراپی تاڵیبان، ئەفغانستان بووەتە سەکۆیەکی گونجاو بۆ بەهێزبوون و سەرهەڵدانی گروپە تیرۆریستییە کۆن و نوێیەکان و ئەمەش هەمان پلانە کە لە سەردەمی ڕێککەوتنی نێوان تاڵیبان و ئەمریکا بۆ گواستنەوەی حکومەتی ئەفغانستان پێشبینی دەکرا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *