حوسی: ئامانج لە هێرشی رۆژئاوا بۆ سەر ئیسلام بێڕێزیکردنە لە ڕەمزەکانی

چوارشەممە 28 ئه‌یلول 2022 - 10:19
https://kurdish.iswnews.com/?p=17889

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەبیعی یەکەم، سەید عەبدولمەلیک حوسی ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند، ئامانج لە هێرشی ڕۆژئاوا بۆ سەر ئیسلام بێڕێزیکردنە بە ڕەمزەکانی.

ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن لە وتارێکدا بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەبیعی یەکەم ڕایگەیاند: بۆ گەلی ئێمە کە بەرجەستەی باوەڕن بە پێغەمبەر (د.خ)، شوێنکەوتن نامۆ نییە بە ڕێبازی ئەو بەڕێزە و ئەوان وەک موسڵمانانی تر، ڕێز لە ڕۆژی لەدایکبوونی دەگرن، بە تایبەت دوای ماوەیەکی زۆر کە ئەم ڕێوڕەسمە بەهۆی چالاکییەکانی تەکفیریەکانەوە ئەنجام نەدرا، چونکە تەکفیرییەکان پێی دەڵێن بیدعە، یادکردنەوەی پێغەمبەر (د.خ) بە شرک و کوفر وەسف دەکەن، و دوژمنایەتی لەگەڵ هەر کەسێک دەکەن کە پێغەمبەر (د.خ) بە پیرۆز بزانێت.

حوسى روونى كرده‌وه‌ كه‌ هێرشى رۆژئاوا و ته‌كفیرییەکان هه‌ردووكیان ئامانجى هاوبه‌شیان هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ئاماده‌بین بۆ ڕوبەڕوبوونەوە له‌گه‌ڵ ئەو ئامانجە شه‌یتانیە كه‌ ده‌یه‌وێت ئومەتی ئیسلامی لە بنەماکانی جیا بکاتەوە، چونكه‌ پاڵپشتكردنى پێغه‌مبه‌ری خودا بەرامبەر دوژمنان و ئەوانەی دژی ئەو ڕێبازەن یەکێکە لە پێداویستییەکانی ئیمان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *