هێرشی تیرۆریستی لە باشووری تورکیا + ڤیدیۆ و وێنە

سێ شه‌ممه‌ 27 ئه‌یلول 22 - 15:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=17859

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو و تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەبەردەم بینای پۆلیسی شاری مێرسین لە باشووری تورکیا، چەند کەسێک کوژران و برینداربوون.

بەپێی لێدوانی سەرچاوە ناوخۆییەکان، لە درەنگانی شەوی ڕابردوو ٢٦ی ئەیلول، دەنگی شەڕێکی چەکداری و تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە بەردەم بینای پۆلیس لە شاری مێرسین بیستراوە. بەگوێرەی ئەم سەرچاوانە، سێ کەسی نەناسراو بە جلوبەرگی کارمەندانەوە هەوڵیان دەدا بچنە ناو بینای بنکەی پۆلیسی مێرسین، کە لەلایەن ئەفسەرانی ئاسایشەوە ڕێگریان لێ کراوە و دواتر شەڕێکی چەکداری دەستی پێکردووە. یەكێک لە هێرشبەرەكان كە ژنێكی چەكدار بووە، بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ویستوویەتی بچێتە ناو حەوشەی بیناكە، کە لەلایەن پۆلیسی توركیاوە كوژراوە و دوای ئەوە ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوەكە تەقیوەتەوە.

لە ئەنجامی ئەم ململانێیە دوو لە هێرشبەرەکان و پۆلیسێکی تورک کوژران و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون. هەروەها یەکێک لە هێرشبەرەکان لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکراوە.

تا ئێستا هیچ کەس و گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام بەپێی هەواڵی دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە ئەندامانی داعش لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە، ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەم هێرشەش لەلایەن گروپی تیرۆریستی داعشەوە ئەنجامدرابێت. بەپێچەوانەی ئەوە گروپە چەکدارە کوردیەکان تۆمەتباری سەرەکین لە ئەنجامدانی ئەم هێرشە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام