عەباس بەبۆنەی ساڵی نوێی عیبری پیرۆزبایی لە گانتز کرد

سێ شه‌ممه‌ 27 ئه‌یلول 22 - 10:45
https://kurdish.iswnews.com/?p=17856

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە ڕۆژێکدا کە هێزە داگیرکەرەکانی ئیسرائیلی هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا و نوێژخوێنانی فەلەستینی لەم مزگەوتەدا، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری جەنگی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستی قسەی کرد و پیرۆزبایی ساڵی نوێی عیبری لێکرد!

هاوکات بە بۆنەی سەری ساڵی عیبرییەوە، زایۆنیستەکان دەستدرێژیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا و لەم مزگەوتەدا هێرشیان کردە سەر نوێژخوێنان و زیارەتکاران و لێیاندا.
ئاژانسى وه‌فا رایگه‌یاند كه‌ لایه‌نه‌كان لەم پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا باسیان له‌ ره‌وشی ئه‌منی کەرتی رۆژئاوا و هاوكارییه‌ ئه‌منییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كردووه‌.
ڕادیۆی سوپای رژێمی زایۆنیستیش هەروەها ڕایگەیاندووە کە گانتز لە ڕۆژانی جەژنی جولەکەکاندا جەختی لە پێویستی پاراستنی ئاسایشی گشتی لە کەرتی ڕۆژئاوا کردووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس کاردانەوەی بەرامبەر بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی عەباس لەگەڵ وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی نیشان دا.
حازم قاسم وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس جەختی کردەوە کە پەیوەندی تەلەفۆنی مەحمود عەباس بەرپرسی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بۆ وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی بە بۆنەی سەری ساڵی عیبری، هەست و سۆزی گەلی فەلەستینی ئازار داوە.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ له‌ سایه‌ی دەستدرێژییەکانی دانیشتووانی زایۆنی بۆ سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا و زیادبوونی كوژرانی فه‌له‌ستینییه‌كان له‌ کەرتی رۆژئاوادا كراوه‌، کە ئەمەش بە واتای پێداگری سەرانی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەریە لەسەر دەرچوونیان لە کۆدەنگی نیشتمانی فەلەستین و بەردەوامبوونیان لە هاوکاری لەگەڵ دوژمن، کە ئەم جۆرە ڕەفتارانە بە هیچ شێوەیەک لەلایەن میللەتی فەلەستینەوە قبوڵ ناکرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام