رێککەوتنی کۆتایی لە عێراق لەسەر پێکهێنانی حکومەت

دووشەممە 26 ئه‌یلول 2022 - 10:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=17834

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، ئەندامێکی نووسینگەی سیاسیی بزوتنەوەی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق، رێککەوتنی کۆتایی نێوان سوننە، شیعە و کوردەکانی لەبارەی پێکهێنانی هاوپەیمانییەک کە بە “بەڕێوەبردنی دەوڵەت” ناسراوە، راگەیاند.

فادی ئەلشمری، ئەندامی نووسینگەی سیاسیی بزووتنەوەی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی، ڕێککەوتنی کۆتایی لە نێوان لایەنە سوننەکان، کوردەکان و چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان کراوە لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانی “بەڕێوەبردنی دەوڵەت”.

ئەو ئەندامەی نوسینگەی سیاسیی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە رێککەوتنی کۆتایی بۆ پێکهێنانی حکومەت لەلایەن لایەنەکانی هاوپەیمانییەکە واژۆ کراوە.

ئەم هاوپەیمانییە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، هاوپەیمانی ئەلسیادە، بابلیون و هاوپەیمانی عەزم پێکهاتووە.

گرنگترین بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیەن:

– کاندیدی ئەم هاوپەیمانێتییە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سودانی دەبێت.

– ئەم هاوپەیمانییە هیچ دانوستانێکی لەگەڵ ڕەوتی سەدر نابێت، چونکە سەدرییەکان پێشنیاری دانوستانەکەیان ڕەتکردەوە.

– رۆژی ٢٧ی ئەم مانگە (ئەیلول) دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەستپێكردنەوەی چالاكی و ئەركەكانی بەڕێوەدەچێت.

– یاسای هەڵبژاردن دەنووسرێتەوە و دوای ساڵێک هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *