پێشهاتەکانی یەمەن، ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٢

یه‌ك شه‌ممه‌ 25 ئه‌یلول 22 - 12:54
https://kurdish.iswnews.com/?p=17774

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، هێزەکانی سعوودیە لەگەڵ ڕاوێژکارە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان فڕۆکەخانەی سۆکۆترایان لە ژێر کۆنترۆڵی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور دەرهێنا و کۆنترۆڵیان کرد.

١- حودەیدە:
هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا لەم پارێزگایەدا ١٦٦ جار ئاگربەستیان پێشێل کردووە.

٢- تەعەز:
لە ٢٢ی ئەیلول فڕۆکەی ئیمارات هەڵگری کەرەستەی سەربازی و پەیوەندیی، لە فڕۆکەخانەی ئەلمخا (لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی تاریق ساڵحدا) نیشتەوە.

٣- لەحج:
لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێلی عەلی ڕەشید فەرماندەی فەوجی دوو لە لیوای ١ی هێزەکانی ئەلعمالقە لە ناوچەی ئەلفیوش لە ئیدارەی تەبن، سێ ئەندامی هێزەکانی ئەلعمالقە بریندار بوون.

٤- سۆکۆترا:
– لە ٢٢ی ئەیلولدا کەشتییەکی بارهەڵگری سەر بە سعوودیە بارێکی نوێی چەک و کەرەستەی سەربازیی جۆراوجۆری لە بەندەری دوورگەی سۆکۆترا دابەزاند. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سعوودیە و ئیمارات بۆ بە سەربازیکردنی دوورگەی سۆکۆترا ئەنجام دراوە.
– بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان، سوپای سعوودیە لەگەڵ ڕاوێژکارە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان فڕۆکەخانەی سۆکۆترایان لە ژێر کۆنترۆڵی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور دەرهێناوە و کۆنترۆڵی کردووە.

٥- کاردانەوەی محەممەد عەبدوسەلام، وتەبێژی ئەنساروڵڵا و بەرپرسی دانوستانەکانی حکومەتی رزگاری یەمەن، بەرامبەر بە نمایشی سوپای یەمەن لە شاری سەنعا بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ٢١ی ئەیلول : ئەوەی لە نمایشە سەربازییە مەزنەکەی شاری سەنعا بینرا بەشێکە لەوەی کە دوژمن لە سەرەتای دەستدرێژی لە هەشت ساڵی ڕابردوودا بانگەشەی لەناو بردنی کرد بوو.
ئه‌وانه‌ی تێگه‌یشتنی هەڵەیان بەرامبەر شۆڕشه‌كه‌مان هەبوو، نابێت جارێكی تر هه‌ڵه‌كه‌یان دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌. ئەمە پەیامی ئێمەیە و ئامۆژگاریمانە بۆ ئەو هاوپەیمانییەی کە دژی ئێمە شەڕ دەکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام