دوایین دۆخی سەربازی لە دۆنباس + نەخشەی مەیدانی

شەممە 24 ئه‌یلول 2022 - 19:29
https://kurdish.iswnews.com/?p=17760

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، هێزەکانی ئۆکرانیا گەیشتوونەتە نزیک شارۆچکەی لیمان و شەڕی قورس بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەم ناوچەیە لەژێر کۆنترۆڵی ڕووسیا بەردەوامە.

لە هەفتەی ڕابردوودا هێزەکانی ئۆکرانیا بە بڕینی ڕووباری سیڤەرسکی دۆنێتس لە باکوور و باشوورەوە گەیشتنە شارۆچکەی لیمان. لە باشووری شاری لیمان، گوندەکانی ستاری کاراوان و بروسیوکا کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئۆکرانیا. لە باکووری لیمان، ناوچەکانی لۆزڤێ، ڕۆبێتسی، کورۆی لار، ئۆلێکساندریوکا و یارڤا لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئۆکرانیادان.

لە ئێستادا لە باشووری لیمان و لە باکووری ناوچەکانی دێربیشێ و نۆڤاسلیوکا لە نێوان هێزەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا شەڕ و پێکدادانی قورس بەردەوامە. هه‌روه‌ها له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا هێزه‌كانی ڕووسیا له‌ چه‌ندین جاردا بەرپەرچی هێرشه‌كانی هێزه‌كانی ئۆكرانیایان له‌ ناوچه‌كانی كارپیوكا و ریدكۆدوب داوەتەوە.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لە میحوەری باکووری لیمان ڕێژەی شەڕ و پێکدادانەکان زیاترە، وا دیارە هێزەکانی ئۆکرانیا هەوڵ دەدەن بە تێکشکاندنی هێڵەکانی بەرگری لە ناوچەکانی ئاماژە پێ کراو، هێزەکانی ڕووسیا لە باکوورەوە و لە لیمان گەمارۆ بدەن.

پێکدادانی ناوبەناو هەروەها لە بەرەی بیلۆگۆریوکا بەردەوامە. بەپێی بارودۆخی هێزەکان لەم ناوچەیەدا، بیلۆگۆریوکا لە ژێر کۆنترۆڵی هیچ کام لە لایەنەکاندا نییە.

پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە میحوەرەکانی دیکەی دۆنباس بەشێوەیەکی ناوبەناو بەردەوامە و هیچ گۆڕانکارییەکی دیاریکراو لە نەخشەی مەیدانیدا ڕووی نەداوە. میحوەری سۆڵدار و باشووری باخموت لە ناوچە چالاکەکانی هەفتەی ڕابردوون. هەروەها بەرەی شاری دۆنێتسک لە هەفتەی ڕابردوودا وەک خۆی ماوەتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *