رژێمی زایۆنیستی هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی ڕۆژئاوا فراوانتر دەکات

شه‌ممه‌ 24 ئه‌یلول 22 - 09:18
https://kurdish.iswnews.com/?p=17751

سوپای رژێمی زایۆنیستی لە هەوڵی فراوانکردنی بازنەی ئۆپەراسیۆن و هێرشەکانی بۆ سەر شارەکانی کەرتی ڕۆژئاوایە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە سوپا بڕیاری داوە بە فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنی بەناو “شەپۆل شکێن” بۆ ئەوەی ئەگەر پێویست بکات شارەکانی زیاتری کەرتی ڕۆژئاوا بگرێتەوە.

بە پێی ئەم کەناڵە، لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، بە لایەنی کەمەوە هەموو ڕۆژێک هێرشی بەربڵاو لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژئاوا بۆ سەر سەربازان و دانیشتوانی زایۆنی ڕوویانداوە و ترس و نیگەرانییەکی زۆر لە پەرەسەندنی هێرش و ململانێکان لە ئارادایە.

کەناڵەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆپەراسیۆنەکانی فەلەستینییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و هۆشدارییەکان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆن و هێرشەکانیش زیادی کردووە و بە هەمان شێوە رێوشوێنەکانی سوپاش زیادی کردووە. ئەم کەناڵە رایگەیاندووە کە شاباک لەم دواییانەدا سەرکەوتوو بووە لە دەستگیرکردنی ئەندامانی ٧ تیم کە ئۆپەراسیۆنی تەقەکردنیان لە کەرتی ڕۆژئاوا ئەنجام دەدا.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ڕۆژانی جەژنی جولەکەکاندا ئامادە باشی تەواو ڕاگەیەندراوە و هێزی پشتیوانی زیاتر ڕەوانەی کەرتی ڕۆژئاوا و خاڵە ململانێکانەکان و تەنانەت ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٤٨ کراون.

کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایۆنیستی جەختی لەوە کردەوە کە سوپا لە هەوڵی فراوانکردنی بازنەی ئۆپەراسیۆنی “شەپۆل شکێن” بە تایبەت لە شارەکانی نابلوس و جنین و دوای ئەوەش ئەگەر پێویست بوو لە شارەکانی دیکەیە و لەوانەیە ئەم ئۆپەراسیۆنە چەند مانگێک بخایەنێت تا گەڕانەوەی ئاسایش بۆ ناوچە داگیرکراوەکان.

ئەم کەناڵە ڕایگەیاندووە کە سوپا کەتیبەیەکی لیوای گۆڵانی ناردووە بۆ باکووری کەرتی ڕۆژئاوا و لیوایەکیش بۆ ئەلخەلیل و ڕەنگە ئەمە هۆکارێک و نیشانەیەک بێت لە چالاکبوونی زەمینیەکی نوێ کە سوپا چاوەڕێی دەکرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام