داگیرکردنی بەشێک لە ئەرمینیا لەلایەن کۆماری ئازەربایجانەوە

هه‌ینی 23 ئه‌یلول 22 - 19:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=17728

لە شەڕ و پێکدادانەکانی سنووریدا، سوپای ئازەربایجان توانی بە دەستبەسەرداگرتنی ٧ پێگەی سەربازی، بچێتە قووڵایی هێڵەکانی بەرگری لە خاکی ئەرمینیا. “ئێدوارد ئێسریان”، سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئەرمینیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە میانەی سەردانێکی بۆ ناوچەی جرموک، لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی پێشڕەوی هێزەکانی ئازەربایجان و کۆنترۆڵکردنی چەند پێگەیەکی هێزە ئەرمەنییەکان وتی: “سوپای ئازەربایجان، بەهۆی باڵادەستی لە چەک و ژمارەی سەرباز، لە ناوچەیەکدا بە پانی ٨.٥ و قووڵایی ٧.٥ کیلۆمەتر لە نزیک جرموک پێشڕەوی کردووە، کە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست رێگری لە پێشڕەوی زیاتری ئەو هێزانەی کراوە.

هەروەها خەڵکی شارۆچکەی سۆتێک (زود) لە ئەرمینیا بەهۆی پێشڕەویی سوپای ئازەربایجان بەخێرایی ماڵەکانیان چۆڵ کردووە. دانیشتوانی گوندەکانی کۆت و نۆراباک لە نزیک سۆتێک ئاوارە بوون.

لەم نەخشەیەدا کە بیبینن، پێشڕەوییەکانی سوپای ئازەربایجان و ناوچە داگیرکراوەکانی خاکی ئەرمینیا لە ناوچەی جرموک دیاری کراوە.

تۆمەتبار کردنی ئازەربایجان بە تاوانی جەنگی
سەرچاوە ئەرمەنییەکان باس لە کوژرانی ١٤١ سەرباز دەکەن، بەڵام لایەنی ئازەربایجانی کوژراوانی ئەرمینیای بە ٤٠٠ کەس دەزانێت. هەروەها تەلەڤزیۆنی دەوڵەتی ئازەربایجان باس لە پێنج سەربازی ئەرمەنی کردووە کە بەمزووانە بە نێوەندگیری ڕووسیا ئازاد دەکرێن.

سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی ئەرمینیا، ئازەربایجانی بە تاوانی جەنگ تۆمەتبار دەکات و دەڵێت: “سەر و قۆڵ و قاچی تەرمی سەربازە ئەرمەنییەکان لە تەرمەکان جیاکراونەتەوە”. بەڵام میدیاکانی ئازەربایجان لەمبارەیەوە دەڵێن: “دادگای سەربازی پشکنینی بۆ تەرمی ٣٢ ئەرمەنی کردووە و هیچ نیشانەیەکی ئەشکەنجەیان نەبووە”. هەروەها تەرمی ٩٥ سەربازی دیکە لە ٢٠ی ئەیلول بە نێوەندگیری ڕووسیا ڕادەست کراون.

بەیاننامەیەکی نافەرمی ریاڵ تیڤی
میر شاهین ئاقایێڤ، بەڕێوەبەری کەناڵی هەواڵی “ڕیاڵ تیڤی” و پەیامنێری پێشووی کەناڵی “CND” ڕاپۆرتێکی لەسەر ناوچە داگیرکراوەکان ئامادە کردووە. بەگشتی ڕاپۆرتەکانی ناوبراو بەیاننامەی نافەرمی حکومەتی ئازەربایجانە و ڕای بەرپرسانی فەرمی ئەم وڵاتە لەخۆدەگرن. ئاقایێڤ لە راپۆرتەکەیدا جەختی کردۆتەوە: “سوپای ئێمە (ئازەربایجان) لە دژە هێرشێکدا رێگری لە کردەوەکانی ئەرمینیا کردووە”. ئەمڕۆ ئێمە لە تەنیشت دەریاچەی گۆیچێ (سوانی بچووک)ـین، کە شانازیمانە. بەڵام ئێمە ڕێز لە سنوورە فەرمییەکان دەگرین. “زەنگە زور (پارێزگای سیڤنیکی ئەرمینیا) بەشێکی جیانەکراو و مەعنەوی ئازەربایجانە و مافی ئەوەمان هەیە لەوێ بین”.

پێشێلکردنی ئاگربەست
وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا هەواڵی پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن ئازەربایجان و تەقەکردن بە چەکی سووکەوە لە ٢٠ی ئەیلول بڵاوکردەوە.

بەدواداچوونەکانی وەزارەتی ئەرمینیا بۆ هێرشەکانی ئازەربایجان
وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا وێنەیەکی شیکاری کەناڵی تەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی: “تەلەڤزیۆنی ئێران بە کۆریدۆری زەنگە زور ناوناوە کۆریدۆری توران، کە هەڕەشە لە ئێران دەکات”. ئەم وەزارەتە هەروەها نووسیویەتی: “ئامانجی (ئازەربایجان) لە هێرشکردنە سەر ڤاردانیس و جرموک گەیشتنە بە پارێزگای سیڤنیک”.

کاردانەوەی ئەرمەنەکانی جیهان بەرامبەر بە دەستدرێژیی ئازەربایجان
پۆلیسی لوبنان ڕێگری لە رێپێوانی ئەرمەنییەکان بەرەو باڵیۆزخانەی ئازەربایجان کرد. هەروەها ئەرمەنییەکانی فەڕەنسا گردبوونەوەیەکی بەرفراوانیان لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئازەربایجان ڕێکخست. لە واشنتۆن سیاجەکانی باڵیۆزخانەی ئازەربایجان پڕن لە پلاکارتی ناڕەزایەتی.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام