ڕژێمی زایۆنیستی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی مووشەکی سپایدەر بە ئیمارات

هه‌ینی 23 ئه‌یلول 22 - 11:26
https://kurdish.iswnews.com/?p=17725

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی سیستمی بەرگری ئاسمانی سپایدەر بە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دەربڕیوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی i24 News، سپایدەر سیستەمێکی بەرگری ئاسمانییە و لەسەر بنەمای مووشەکەکانی پایتۆن (python) و دێربی (Derby) دروست کراوە.

ئەم سیستەمە لەلایەن کۆمپانیای رافائیلەوە دروستکراوە کە بۆ رێگریکردن لە چەندین جۆر هەڕەشەی ئاسمانی، لەوانە فڕۆکە، هێلیکۆپتەر، درۆن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دیزاین کراوە.

ئەم هەواڵە هەفتەیەک دوای ئەوەی دێت کە ئیمارات و رژێمی زایۆنیستی دووهەمین ساڵیادی ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ناسراو بە ڕێککەوتنی ئیبراهیمیان گێڕا، کە لە ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ بە نێوەندگیری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا واژۆ کرا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام