بەرزکردنەوەی وێنەی شەهید سولێمانی لەلایەن سەرۆککۆماری ئێرانەوە لە نیویۆرک + ڤیدیۆ

پێنج شه‌ممه‌ 22 ئه‌یلول 22 - 10:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=17716

سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی وتارێکی لە حەفتا و حەوتەمین دانیشتنی ساڵانەی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ئاماژەدان بە تاوانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لە شەهیدکردنی حاج قاسم سولێمانی، وێنەی ئەو شەهیدەی لەو کۆبوونەوەیەدا بەرز کردەوە.

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بە ئاماژە بەوەی کە قارەمانی شەڕی دژ بە تیرۆریزم و لەناوبەری داعش کەسێک نەبووە بەدەر لە شەهید حاجی قاسم سولێمانی کە لە ڕێگای ئازادی گەلانی ناوچەکە شەهید کرا و سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا بەڵگەی ئەم تاوانەی بە ناوی خۆیەوە تۆمار کرد و بەدواداچوونی یاسایی بۆ ئەم تاوانەی کە ترەمپ دانی پێدا ناوە، خزمەتە بە مرۆڤایەتی.

ناوبراو جەختیکردەوە: بەدواداچوونی یاسایی بۆ ئەم تاوانە دەکەین کە سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا دانی پێدا ناوە، تا لێرە بە دوا زوڵم لە ناو ببرێت و دادپەروەری بە سەربەرزی بمێنێتەوە، ئێمە لە ڕێگای دادگایەکی دادپەروەر و بێ لایەن تا گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی، بەدواداچوون بۆ ئەم تاوانەی ترەمپ دەکەین.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .