پێشهاتەکانی سووریا، ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٢

چوار شه‌ممه‌ 21 ئه‌یلول 22 - 22:49
https://kurdish.iswnews.com/?p=17667

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندی فەتسا لە نزیک شاری عەین عیسا لە پارێزگای ڕەققە، دوو کەس لە هێزەکانی سوریای دیموکرات کوژران.

١- حەلەب:
– لە ٢١ی ئەیلول، بارەگایەکی سوپای سووریا لە نزیک شاری ئەتاراب لە رۆژئاوای شاری حەلەب لەلایەن چەکدارانەوە کرایە ئامانج. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی ئەم هێرشە بڵاونەکراوەتەوە.
– لە ٢٠ی ئەیلول، هێزە کوردییەکان بە هێرشی تۆپخانەیی کەمپی کویت ئەلڕەحمەیان لە نزیک عەفرین کردە ئامانج.
– لە ١٨ی ئەیلولدا، لە ئەنجامی هێرشی تۆپخانەیی سوپای سووریا بۆ سەر پێگەکانی چەکداران لە ڕۆژئاوای حەلەب، سێ ئەندامی هێزە چەکدارەکان کوژران.

٢- ئیدلب:
لە ١٧ی ئەیلول، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕووسیا لە گوندەکانی شێخ یوسف و حەفسیرجە لە رۆژئاوای ئیدلب هێرشیان کردە سەر کۆگاکانی تەقەمەنی و شوێنی گردبوونەوەی چەکدارەکان، کە لە ئەنجامدا ٤٥ ئەندامی هێزە چەکدارەکان کوژران، لەنێویاندا دوو فەرماندەی مەیدانی بە ناوەکانی بیلال سەعید و ئەبو دەجانی ئەلدیری.

٣- دەرعا:
– لە ١٧ی ئەیلول، یەکێک لە ئەندامانی پێشووی هێزە چەكداران لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە کوژرا.
– لە ١٩ی ئەیلول، ئەندامێكی هەواڵگری هێزی ئاسمانی سووریا لە شارۆچكەی عەین زیكر لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە كوژرا.

٤- دێرەزوور:
لە ١٨ی ئەیلول، پێگەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە پارێزگای دێرەزووری سووریا لەلایەن گروپەکانی خۆڕاگرییەوە بە ڕۆکێت کرایە ئامانج.

٥- رەققە:
لە ٢١ی ئەیلول، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا بۆ سەر گوندی فەتسا لە نزیک شاری عەین عیسا، دوو ئەندامی هێزەكانی سوریای دیموكرات كوژران.

٦- حەسەکە:
لە ١٩ی ئەیلولدا، چەکدارانی سەر بە تورکیا بە هێرشێکی تۆپخانەیی ناوچەکانی نزیک شاری تل تەمریان کردە ئامانج.

٧- لە ٢٠ی ئەیلولدا ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سووریا رایگەیاند: هێزە چەكدارەكان ٣ جار ئاگربەستیان لە ناوچەی ئیدلب پێشێلكردووە.

٨- لە ٢٠ی ئەیلول، وەزارەتی بەرگری توركیا كوژرانی سێ کەس لە هێزە کوردییەکانی لە ناوچەكانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و لقی زەیتون راگەیاند.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .