ئەمریکا ٦٠ تانکەری دیکەی نەوتی سووریای بۆ عێراق گواستەوە

چوار شه‌ممه‌ 21 ئه‌یلول 22 - 13:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=17659

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، میدیاکانی فەرمی سووریا رایانگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە تاڵانکردنی نەوتی ئەو وڵاتە و گواستنەوەی بۆ باکوری عێراق.

سەرچاوە خۆجێیەکانی ناوچەی “ئەلیعربیە” لە ڕۆژهەڵاتی حەسەکە، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا سانا ڕاگەیاندووە، کاروانێک کە لە ٦٠ تانکەر نەوتی دزراوی سووریا پێک هاتبوو، لە دەروازەی ئەلمەحمودیەوە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکییەوە بۆ خاکی عێراق گواستراوەتەوە.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، هێزەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی دەروازە نایاساییەکانی ئەلمەحمودیە و ئەلوەلیدەوە، نزیکەی ٨٣ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریان گواستۆتەوە بۆ باکوری عێراق کە دەیان تانکەر نەوتی دزراوی سووریای تێدا بووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .