ڕادەستکردنی تەرمی ٩٥ سەربازی تری ئەرمینیا لەلایەن ئازەربایجانەوە

چوار شه‌ممه‌ 21 ئه‌یلول 22 - 09:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=17653

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، کۆماری ئازەربایجان تەرمی ٩٥ سەربازی دیکەی ئەرمەنی کە لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییەدا کوژراون، ڕادەستی ئەرمینیا کرد.

کۆمیسیۆنی زیندانیان و بێسەروشوێنانی کۆماری ئازەربایجان بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکدا ڕادەستکردنی تەرمی ٩٥ سەربازی دیکەی ئەرمەنی بە ئەرمینیا ڕاگەیاند. ئەم تەرمانە بە نێوەندگیری کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور دوای ئەوەی لەلایەن دادگای سەربازی ئازەربایجانەوە پشکنینیان بۆ کراوە و هیچ نیشانەیەکی توندوتیژی و ئەشکەنجەیان تێدا نەدۆزراوەتەوە، ڕادەستی لایەنی ئەرمەنی کراون.

بەپێی بەیاننامەکە، گەڕان بەدوای تەرمی ئەو سەربازانەی ئەرمینیا کە لە شەڕ و پێکدادانە سنوورییەکان گیانیان لەدەستداوە بەردەوامە و پرۆسەی ڕادەستکردنی تەرمی سەربازانی ئەرمینیا بۆ ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت.

شایانی باسە پێش ئەمە کۆماری ئازەربایجان تەرمی ٣٢ سەربازی ئەرمەنی ڕادەستی ئەرمینیا کردبوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .