حەشدی شەعبی: ئاسایشی تەواومان بۆ نەینەوا گەڕاندەوە

سێ شه‌ممه‌ 20 ئه‌یلول 22 - 15:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=17639

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، حەشدی شەعبی رۆژی رابردوو (دووشەممە) ڕایگەیاند کە ناوچە بیابانییەکانی سێ پارێزگا لە تیرۆر پاککراونەتەوە و ئاسایش بۆ نەینەوا گەڕاوەتەوە.

موستەفا ئەلعەوادی، فەرماندەیەکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی، ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی ئەو هێزانەی لە باشوری موسڵ بڵاوکردەوە.

پێگەی هەواڵی حەشدی شەعبی بە گێڕانەوە لە ئەلعەوادی بڵاویکردەوە، ئەم ئۆپەراسیۆنە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدراوە و لەو ماوەیەشدا ناوچە بیابانییەکانی سێ پارێزگا لە تیرۆر پاککراونەتەوە و ئاسایش بۆ نەینەوا گەڕاوەتەوە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاندووە: گروپێکی فیرقەی ٤٤ی حەشدی شەعبی بە پاڵپشتی هێزە ئەمنییەکان و فیرقەکانی ٢١ و ٢٥ و فەوجەکانی ئەرکە تایبەتەکان و هێزی زەمینی و ئاسمانی سوپا، لە ماوەی چەند ڕۆژێک ئەم ئۆپەراسیۆنەیان ئەنجامداوە.

ئەم فەرماندەیەی حەشدی شەعبی ڕوونی كردەوە كە ئەم ئۆپەراسیۆنە بە پشتبەستن بە زانیاری گرنگ لەسەر دزەکردنی ژمارەیەک لە تیرۆریستانی داعش لە سووریاوە بۆ قووڵایی ناوچە بیابانییەکانی نێوان نەینەوا، سەڵاحەدین و ئەنبار دەستی پێکردەوە.

ئەلعەوادی جەختی لەوە کردەوە، لەم ئۆپەراسیۆنەدا، گروپێکی گەورەی داعش کوژران، بڕێکی زۆر تەقەمەنی دۆزرایەوە و دەستیان بەسەردا گیرا و لە ئەنجامدا ئاسایش بۆ دوورگەی ئەلحەزرە و نەینەوا گەڕایەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .