لە هێرشی ئاسمانی ڕووسیا بۆ سەر ئیدلب ٤٥ ئەندامی هێزە چەکدارەکان کوژران

سێشەممە 20 ئه‌یلول 2022 - 09:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=17632

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر پێگەی چەكدارەكانی پارێزگای ئیدلبی سووریا، ٤٥ ئەندامی هێزە چەكدارەكان كوژران كە دوو فەرماندەی مەیدانی تێدایە.

بە وتەی ئۆلیگ ژوراڤلۆڤ، نوێنەری ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سووریا، ڕۆژی شەممە (١٧ی ئەیلول)، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕووسیا لە گوندەکانی شێخ یوسف و حەفسرجە هێرشیان کردە سەر کۆگاکانی تەقەمەنی و گردبوونەوەکانی چەکدارەکان لە ڕۆژئاوای ئیدلب، کە لە ئەنجامدا ٤٥ ئەندامی هێزە چەکدارەکان کوژران، کە لەنێویاندا دوو فەرماندەی مەیدانی بە ناوەکانی “بیلال سەعید” و “ئەبو دجانە ئەلدیری” بوون.

لەم بارەیەوە سەرچاوەی مەیدانی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام ڕایگەیاندووە کە سوپای ڕووسیا دوای چاودێری وردی پێگەكانی ئەو چەکدارانە بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی دەستی بە هێرشەکانی کردووە. هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشانەدا، تۆپخانەکانی سوپای سووریا پێگەکانی چەکدارەکانی لە ناوچەکانی عەنکاوی، قلیدین، فەتیرە، حرش بێنین کردۆتەوە ئامانج.

ئەم سەرچاوە مەیدانییە جەختی لەوە کردەوە کە جبهە ئەلنوسرە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئیدلب وەک شوێنێک بۆ دروستکردنی بارەگا و کۆگا بۆ هەڵگرتنی کەلوپەل و تەقەمەنیەکانی بەکاردەهێنێت.

شایانی باسە کە میحوەری ئیدلب ناوبەناو ئاڵوگۆڕی تەقە و پێکدادان لە نێوان هێزە چەکدارەکان و سوپای سووریادا تێدا ڕوودەدات، بەڵام هیچ گۆڕانکارییەک لە دۆخی مەیدانی و ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی لایەنەکان ڕوونادات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *