بە ڕۆکێت هێرش کرایە سەر هاوپەیمانان لە سووریا

دوو شه‌ممه‌ 19 ئه‌یلول 22 - 09:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=17599

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، پێگەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە پارێزگای دێرەزووری سووریا لەلایەن گروپەکانی خۆڕاگری بە ڕۆکێت کرایە ئامانج.

ڕۆژی رابردوو پێگەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر بە چەند ڕۆکێتەوە کرانە ئامانج. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی ئەم هێرشە بڵاونەکراوەتەوە.

بەپێی سەرچاوەیەکی مەیدانی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلامی، دوای هێرشەکە، دەنگی تەقینەوە لەم بنکەیە بیستراوە و دووکەڵی زۆری ئاسمانی ناوچەکەی گرتووەتەوە.

شایانی باسە لە ٣ی ئەیلولی ئەمساڵیشدا بنکەی هاوپەیمانان لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر بە سێ ڕۆکێت کرابووە ئامانج.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .