دەرهێنانی غاز لە کێڵگەی کاریش هێڵی سوورە

یەکشەممە 18 ئه‌یلول 2022 - 18:19
https://kurdish.iswnews.com/?p=17593

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان بە بۆنەی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن (ع) لە شاری بەعلبەک وتارێکی پێشکەش کرد.

سەید حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە گردبوونەوەی ماتەمینی ئیمام حوسێن (ع) لە شاری بەعلبەک ڕایگەیاند: یەکێک لە گرنگترین وانەکانی ئەربەعین ئەوەیە کە ئیماندار بەهێزە و سەرەڕای هەموو سەختییەکان، ملکەچی زەلیلبوون و نائومێدی نابێتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بە ئامادەبوونی ٢٠ ملیۆن زیارەتکار لە رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن لە کەربەلا کرد، و وتی: ڕێوڕەسمی ئەربەعین بە پارە و وەبەرهێنانی وڵاتان و حیزب و گروپەکان بەڕێوەناچێت، بەڵکو خۆشەویستییەکی تەواوە بۆ ئیمام حوسێن. ڕێپێوانی ئەربەعین لەلایەن وڵاتان و حیزب و لایەنەکانی ترەوە پشتیوانی ناکرێت، بەڵکو هەمووی لەسەر خۆشەویستی و سۆزە بۆ ئیمام حوسێن.

سەید حەسەن نەسروڵڵا وێڕای ئاماژەدان بە تاوانی سەبرا و شەتیلا وتی: تاوانی سەبرا و شەتیلا گەورەترین و قێزەونترین تاوانە لە مێژووی ڕوبەڕوبوونەوەکانی نێوان عەرەب و ڕژێمی زایۆنیستی و تا ئێستاش تاوانباران سزا نەدراون و تاوانباران هەندێک گروپی لوبنانی بوون کە هاوکاری ڕژێمی زایۆنیستیان کردبوو.

ناوبراو رایگەیاند کە ئێمە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی گەنجانی فه‌له‌ستینی بۆ ئیراده‌ و بەردەوام بوونیان دەکەین، و وتی: گه‌لی فه‌له‌ستین ئێستا گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که‌ دانوستان بێ ئه‌نجامه‌ و ته‌نیا بژارده‌یان خۆراگرییە.

سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان وتی: سووریا بە هۆی پشتیوانی لە میللەتی فەلەستین لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوە هێرش دەکرێتە سەر، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو وڵاتە سوورە لەسەر درێژەدان بەم فیداکارییە.

ناوبراو جەختیشی كردەوە: پێویستە هەموو هێزەكانی خۆڕاگری یەكگرتوو بن و میحوەری خۆڕاگری بەهێزتر ببێتەوە.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان ئاماژەی بە بەیاننامەی ئەم دواییەی بزووتنەوەی حەماس سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی سووریا کرد و ئەوەی بە هەڵوێستێکی بەرەو پێشی حەماس زانی و جەختی لەوە کردەوە کە سووریا هەمیشە لایەنگری ڕاستەقینەی فەلەستین و قودس و گەلی فەلەستین بووە و بەردەوامیش دەبێت.

سەید حەسەن نەسروڵڵا ڕایگەیاند، دەرهێنانی غاز دەرفەتێکی زێڕینە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی لوبنان و ئاماژەی بەوەدا کە دەرهێنانی غاز لە کێڵگەی کاریش هێڵی سوورە تا لوبنان مافی خۆی بەدەست دەهێنێت.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان جەختی کردەوە: دانوستان بۆ دیاریکردنی سنوور هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە، بەڵام چاو و مووشەکەکانمان لەسەر کێڵگەی کاریشە. ئەگەر ناچار بین شەڕ بکەین، ئامادەین بۆی.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەوانەی دەستیان لە بڕیارەکەی یونیفیلدا هەیە یان نەزانن یان پیلانگێڕن چونکە ئەمە تەڵەیەکی ئیسرائیلییە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا وتیشی: سەبارەت بە رووداوەکانی بانکەکان (دەبێت بڵێم)، ڕێوشوێنی ئەمنی بەس نییە و پێویستە بەرپرسان لقی قەیران (چارەسەر) و لقێکی فریاگوزاری دروست بکەن بۆ ئەوەی چارەسەری راستەقینە پێشکەش بکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *