هێرشی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر دیمەشق + وێنە

شەممە 17 ئه‌یلول 2022 - 10:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=17565

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی چەند ئامانجێک لە پارێزگای دیمەشق کرد کە لە ئەنجامدا ٥ سەربازی سووری گیانیان لەدەست دا.

بە گوێرەی سەرچاوە سەربازییەکانی سووریا، نزیكەی كاتژمێر ٠٠:٤٥ی ئەمڕۆ شەممە، ڕژێمی زایۆنیستی چەند مووشەكێكی ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و هەروەها چەند شوێنێکی دەوروبەری شاری دیمەشق کردەوە. سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا وەک جارانی ڕابردوو توانی ژمارەیەک لەو مووشەکانە تێکبشکێنێت. ئەم هێرشە بووە هۆی گیان لەدەستدانی پێنج سەربازی سووریا و زیانی ماددی لێکەوتەوە.

وردەكاریی زیاتر لەو بارەیەوە بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام دەگوترێت پێگەكانی سوپای سووریا لە ناوچەی “ئەلكوسوە” لە باشووری دیمەشق، یەكێک بووە لە ئامانجەكانی ئەم هێرشە.

شایانی باسە لە ٦ی ئەیلولی ئەمساڵدا، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک مووشەكیان لە دەریای ناوەڕاستەوە بەرەو فڕۆكەخانەی حەلەب ئاراستە كرد، لە ئەنجامی ئەم هێرشەشدا زیان بە رێڕەوی نیشتنەوەكە كەوتەوە و گەشتەكانی فڕۆكەخانەی حەلەب بۆ چەندین ڕۆژ راگیرا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *