ململانێی سنووری نێوان قرقیزستان و تاجیکستان ١٦ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە + ڤیدیۆ

هه‌ینی 16 ئه‌یلول 22 - 18:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=17527

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ئەنجامی پێکدادانی سنووری ئەم دواییەی نێوان سوپای قرقیزستان و تاجیکستان لە ناوچە سنوورییەکان، دوو سەربازی تاجیکستانی کوژران و زیاتر لە ١٤ کەس لە هێزەکانی هەردوولا بریندار بوون.

دوابەدوای هۆشداریی پاسەوانانی سنووری قرقیزستان بە سەربازانی تاجیکستان بۆ جێهێشتنی ناوچە کێشەلەسەرەکان، لە ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ئەیلولەوە شەڕی سنووری لە نزیک بنکەی پاسەوانی سنوور و حەوت گوندی سنووری لە پارێزگای بادکەند دەستیپێکردووە. ئەم پێکدادانانە بووەتە هۆی کوژرانی ٢ سەربازی تاجیکستان و برینداربوونی ٣ تاجیکی و ١١ کەس لە خەڵکی قرقیزستان.

لە ئێستادا لەگەڵ دروستبوونی پەیوەندی دیپلۆماسی لە نێوان هەردوولادا، ناکۆکیەکان وەستاون و بڕیارە پارێزگارەکانی هەردوو پارێزگای سنووری جۆغەند (تاجیکستان) و بادکەند (قرقیزستان) لەگەڵ یەکتر کۆببنەوە و گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی گرژیە سنوورییەکان بکەن.

وڵاتانی تاجیکستان و قرقیزستان زیاتر لە ٩٧٠ کیلۆمەتر سنووریان لەگەڵ یەکتردا هەیە، کە زۆربەیان دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت دیاریکراون. دەستنیشان نەکردنی نزیکەی ٣٠%ی سنوورەکانی هەردوو وڵات کە سەرچاوەی ئاو و زەوییە فراوانەکان لەخۆدەگرێت، بووەتە هۆی دروستبوونی چەندین ململانێی نێوان هەردوو وڵات لە ساڵانی ڕابردوودا. ئەم ململانێیانە هەر جارێک بە نێوەندگیری ڕووسیا و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە کۆتایی پێ دێت، و بە هۆی شکستی دانوستانەکانی لایەنەکانەوە دووبارە دەست پێ دەکەنەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام