ئەمساڵ ژمارەی زیارەتکارانی ئەربەعین ٢٠ ملیۆن کەسی تێپەڕاند

هه‌ینی 16 ئه‌یلول 22 - 11:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=17523

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ٢٠ ملیۆن زیارەتکار بەشدارییان لە زیارەتی ئەربەعینی ئەمساڵدا كردووە، كە ٥ ملیۆن زیارەتكاری بیانییان تێدایە.

یەحیا رەسووڵ، وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە ١٥ ملیۆن عێراقی و ٥ ملیۆن زیارەتکاری بیانی بەشدارییان لەم مەراسیمەدا کردووە.

ناوبراو راشیگەیاند، هاتوچۆی ئەمساڵی زیارەتکاران و ئۆتۆمبێلەکان بەبێ کێشە بەڕێوەچوو و هێزێکی زۆری ئەمنی بەرپرسیارێتی پاراستنی ئاسایشی ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینیان لە ئەستۆدا بوو.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ئه‌ركی خۆیان تا گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی زیارەتکاران و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هێزی ئاسمانی عێراق ٢٤ كاتژمێرە چاودێری ئاسایشی كه‌ربه‌لا ده‌كات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .