پاکستان: پێویستە تاڵیبان سەرکردەی گروپی تیرۆریستی جەیشی محەممەد ڕادەست بکاتەوە!

پێنج شه‌ممه‌ 15 ئه‌یلول 22 - 13:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=17486

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە نامەیەکی فەرمیدا داوای لە تاڵیبانی ئەفغانستان کردووە، سەرکردەی گروپی تیرۆریستی جەیشی محەممەد دەستگیر بکەن و ڕادەستی پاکستان بکەنەوە.

لە ١٤ی ئەیلول، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە نامەیەکدا داوای لە بەرپرسانی حکوومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان کردووە، “مەولانا مەسعود ئەزهەر” سەرکردەی گروپی تیرۆریستی جەیشی محەممەد دەستگیر بکەن و ڕادەستی حکوومەتی پاکستان بکەن. وەزارەتی دەرەوەی پاکستان رایگەیاندووە کە مەسعوود ئەزهەر لە یەکێک لە بنکەکانی گروپە تیرۆریستییەکان لە پارێزگاکانی کۆنەر یان نەنگەرهارە و پێویستە تاڵیبان دەستگیری بکات و ڕادەستی ئیسلام ئابادی بکاتەوە.

لە لایەکی دیکەوە زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان داوای ئیدانەکردنی ئەو داوایەی پاکستانی کردووە و بوونی ڕێبەری گروپی تیرۆریستی جەیشی محەممەدی لە ئەفغانستان ڕەت کردەوە. ناوبراو وێڕای هۆشداری بە پاکستان، داوای کرد تۆمەتی بێ بنەما بۆ تاڵیبان دووبارە نەکاتەوە و وتی: “ئەم تۆمەتە بێ بنەمایانە کاریگەریی نەرێنی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ئەفغانستان و پاکستان دەبێت. ئیمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان ڕێگە بە هیچ گرووپێکی چەکدار نادات لە دژی وڵاتانی دیکە لە خاکی ئەفغانستان چالاکی تیرۆریستی ئەنجام بدات”.

“جەیشی محەممەد” ناوی گروپێکی تیرۆریستییە لە پاکستان، کە لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە لە ناوچە جیاجیاکانی جامو و کشمیر دەستی بە چالاکییەکانی کردووە. ئەم گروپە لەسەر بنەماکانی سەلەفی و جیهادییەوە بە یەکێک لە هاوپەیمانە سەرەکییەکانی گروپە تیرۆریستییەکانی لەشکری تەیبە و سوپای سەحابە دادەنرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .