درێژەی ململانێ سنوورییەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا

چوار شه‌ممه‌ 14 ئه‌یلول 22 - 12:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=17472

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە درێژەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەی قەفقاز، شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی ئازەربایجان پێگەی هێزەکانی ئەرمینیایان لە ناوچە سنوورییەکانی کلجبر و لاچین و خاکی ئەرمینیا کردە ئامانج.

سوپای ئازەربایجان بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ئەرمینیای بە پێشێلکردنی ئاگربەست لە میحوەرەکانی کلجبر و لاچین تۆمەتبار کردووە و دیسان ئەم پرسەی کردووەتە بیانوویەک بۆ هێرشی تۆپخانەیی و ئاسمانی بۆ سەر پێگەکانی ئەرمینیا. وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا هەروەها هێرشەکانی ئازەربایجانی پشتڕاست کردۆتەوە و ڕایگەیاند کە سوپای ئازەربایجان جارێکی دیکە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەکارهێناوە بۆ بەئامانجکردنی ئەرمینیا لە ناوچەی جرموک.

گرژییەکان لە ناگۆرنو-قەرەباغ و سنوورەکانی هەردوو وڵات بەردەوامە لە کاتێکدا ڕووسیا دوێنێ دەستپێکردنی ئاگربەستی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیای ڕاگەیاند. بەڵام وا دیارە رێوشوێنەکانی ڕووسیا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان بێ کەڵکن و لایەنە پەیوەندیدارەکان بە تایبەت ئازەربایجان پابەندی ئەو رێوشوێنانە نین.
هەر بۆیە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا بە CSTO (ڕێکخراوی پەیمانی ئاسایشی بەکۆمەڵ) ڕاگەیاندووە کە ڕووسیا هەنگاوی زیاتر دەنێت بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی سەر سنوورەکانی ئازەربایجان و ئەرمینیا. هەروەها ئیگۆر خوێڤ نێردەی تایبەتی ڕووسیا بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە دەچێتە باکۆ و یەریڤان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام