سوپای ئێران: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی “ئارەش ٢” تایبەتە بە هێرشکردنە سەر حەیفا و تەلئەبیب

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، کیۆمەرس حەیدەری، فەرماندەی هێزە زەمینییەکانی سوپای ئێران ڕایگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئارەش٢یان بۆ هێرشکردنە سەر حەیفا و تەلئەبیب دروستکردووە.
کیۆمەرس حەیدەری، فەرماندەی هێزە زەمینییەکانی سوپای ئێران ڕایگەیاند: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئارەش ٢ توانای ناوازەی هەیە و دەتوانێت چەندین جار نوێ بکرێتەوە تا بەر ئامانجەکە دەکەوێت، ئێمە ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانەمان بە تایبەتی بۆ هێرشی سەر حەیفا و تەلئەبیب لەبەرچاو گرتووە.
فەرماندەی هێزە زەمینییەکانی سوپای ئێران لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئارەش ٢ باڵندەیەکی ناوازەیە کە بۆ ئەو مەبەستە دروستکراوە. فهرماندهیی گشتیی سوپا پێكهاتهیهكی بۆ لهناوبردنی ڕژێمی منداڵكوژی زایۆنیستی دیاری كردووه.
ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە توانای پێکانی ئامانجەکانی بە وردی هەیە، وتی: ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەکەین ڕۆژێک فەرمانی بەکارهێنانی بدرێت.
حەیدەری جەختی لەوە کردەوە کە کاتێک مەودای موشەکێک ڕادەگەیەنین، ئەوە مانای ئەوەیە کە مەودای بەرزترمان هەیە، و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئامانجمان دروستکردنی توانای بەرپەرچدانەوەیە و دوژمنان بزانن ئەگەر هەڵەیەک بکەن ئەوا بە بەکارهێنانی چەکی ناخۆیی دەست و قاچیان دەشکێنین.
لێدوانەکان