دیداری عەبدولسەلام و ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە تاران + وێنە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، محەممەد عەبدولسەلام وتەبێژی ئەنساروڵڵا و بەرپرسی دانوستانەکانی حکوومەتی رزگاری یەمەن، لە سەفەرەکەیدا بۆ تارانی پایتەختی ئێران، لەگەڵ حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە کۆبووەوە و پرسەکانی یەمەن و ناوچەکەی تاوتوێ کرد.
لەم دیدارەدا لایەنەکان پێشهاتە سیاسی، سەربازی، ئەمنی، ئاگربەستی کاتی لە یەمەن و دوایین پرسەکانی ناوچەکە لەوان دانوستانەکانی ئەتۆمی ئێرانیان تاوتوێ کرد.
ئه‌میرعه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له پاڵپشتی ئێران لە سه‌ركردایه‌تی و خه‌ڵكی یه‌مه‌ن، ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت به دانوستانه ئەتۆمییەکان و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ناوچه‌كه پێشكه‌ش كرد. عەبدوسەلام بە بەرزنرخاندنی پشتیوانییەکانی ئێران لە یەمەن، وەزیری دەرەوەی ئێرانی لە دوایین پێشهات و پرسەکانی یەمەن ئاگادار کردەوە. ناوبراو بە ڕەخنەگرتن لە پێشێلکردنی بەربڵاوی ئاگربەست لە یەمەن لە لایەن هاوپەیمانی سعوودیەوە، بەدیهێنانی پرسە مرۆییەکان بە پێویستییەکی بۆ بەرقەراربوونی ئاشتییەکی دادپەروەر زانی.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له كاتێكدا ئه‌نجام ده‌درێت كه ١٢ له‌و كه‌شتیانه‌ی دەستیان بەسەردا گیرا بوو، لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا له لایه‌ن هاوپه‌یمانی سعوودیه‌وه ئازاد کراون و چوونه‌ته ناو به‌نده‌ری حوده‌یده. شایانی باسە، ناردنی کەشتی هەڵگری سووتەمەنی بۆ یەمەن بەشێکە لە بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەستی کاتی لە یەمەن.
لێدوانەکان