بە بۆنەی ١٧هەمین ساڵیادی دەرکردنی داگیرکەرانی ئیسرائیلی لە غەززە

دووشەممە 12 ئه‌یلول 2022 - 23:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=17403

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٢ هاوکاتە لەگەڵ ١٧هەمین ساڵیادی دەرکردنی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە.

لە ١٥ی ئابی ٢٠٠٥دا دوژمنی زایۆنی دەستی بە چۆڵکردنی ٢١ شارۆچکەی نیشتەجێبوونی زایۆنیستەکان کرد کە ٣٥ هەزار و ٩١٠ دۆنومی کەرتی غەززەی لەخۆوە دەگرێت. نزیکەی ٨ هەزار زایۆنیست لەم شارۆچکانە دەژیان.

ڕژێمی زایۆنیستی لە ساڵی ١٩٦٧ کەرتی غەززەی داگیر کرد و تا ساڵی ١٩٩٤ ئەم کەرتەی بەڕێوەبرد و دوای ئەوە ئیدارەی ئەم کەرتەی ڕادەستی لایەنی فەلەستینی کرد و لە هەمان کاتدا هێزەکانی ئەم ڕژێمە لە ناو شارۆچکە زایۆنیستەکان مانەوە.

یەکەم شارۆچکەی نیشتەجێبوونی زایۆنیستەکان لە کەرتی غەززە بە ناوی “نیتسر حازانی” لە ساڵی ١٩٧٦ و دوایین شارۆچکەکان دوای دەستپێکردنی ئینتیفازەی ئەقسا لە ساڵی ٢٠٠١ دروستکران.

لە ئەنجامی هێرش و گوشارەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە ئۆپەراسیۆنی “شەڕی تونێلەکان” بە تایبەتی دوای دەستپێکردنی ئینتیفازەی ئەقسا لە ساڵی ٢٠٠٠، دوژمنی زایۆنی ناچار بوو دەست بە کشانەوەی وردە وردە لە کەرتی غەززە بکات.

ئەم پرسە تێچووی زۆری بۆ سوپای رژێمی زایۆنیستی هەبوو و ئەم ڕژێمەی ناچار کرد لە کەرتی غەززە هەڵبێت. لەو کاتەدا ئاریێل شارۆن سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی پلانی کشانەوەی لە غەززە بەمەبەستی کەمکردنەوەی تێچووی ئابووری و ماددی خستەڕوو.

لە ئەنجامی گوشارەکانی خۆڕاگری، هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی ناچار بوون دەست بە هەڵاتن لە غەززە بکەن و لەکاتی هەڵهاتنیاندا ٢٠٠٠ خانوو و ٢٦ پەرستگا کە لەلایەن ئەو رژێمەوە دروست کرابوو تەقاندەوە و لە ناویان برد.

پلانی کشانەوەی زایۆنیستەکان، چۆڵکردنی ٤ شارۆچکەی زایۆنی بە ناوەکانی جانیم، کدیم، حومێش و سانور لەخۆوە دەگرێت.

دوای هەڵاتنی زایۆنیستەکان لە غەززە، هەزاران فەلەستینی هاتنە سەر شەقامەکان و ئاهەنگیان گێڕا.

بە وتەی کارناسان، کشانەوەی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە خاڵی وەرچەرخانێکی گەورە بوو لە بەرەوپێشچوونی خۆڕاگری فەلەستین و تواناکانی و فراوانبوونی مەودای شەڕی دژ بە دوژمنی زایۆنیستی.

فەرماندەکانی پێشووی سوپای زایۆنیستی دانیان بەوەدا ناوە کە کشانەوە لە غەززە کارێکی ئاسان و دڵخۆشکەر نەبوو، بەڵکو لە ئەنجامی ئەو زیانە زۆرانەی کە بە سوپا کەوتەوە ئەنجامدرا.

لەم بارەیەوە “زئیوی فەرکش” بەرپرسی ئەو کاتەی لقی دەزگای هەواڵگری رژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە کشانەوە لە غەززە بە هۆی نەبوونی توانا لە پشتیوانیکردن لە ٨ هەزار دانیشتووی زایۆنی لە کەرتی غەززە و خەرجی زۆری سەربازی بۆ سوپا ئەنجام درا.

دوژمنی زایۆنی دوای هەڵاتنی لە غەززە بەتەواوەتی ئەم ناوچەیەی گەمارۆ داوە و ئەم ناوچەیەی کردۆتە زیندانێکی کراوە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش خۆڕاگری فەلەستینییەکان لە غەززە رۆژ لە دوای رۆژ بەهێزتر بووە و بۆتە کابوسێکی جددی و مەترسیدار بۆ داگیرکەرانی ئیسرائیلی بە شێوەیەک کە لە ماوەی چەند شەڕی ڕابردوودا گورزی سەخت و ئازاربەخشی لە زایۆنیستەکان داوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *