سوپای ڕووسیا لە باکوری خارکیڤ پاشەکشەی کرد + نەخشە

دوو شه‌ممه‌ 12 ئه‌یلول 22 - 22:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=17399

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە درێژەی پاشەکشەکانی ڕووسیا لە پارێزگای خارکیڤ، هێزەکانی سوپای ڕووسیا بە تەواوی لە باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەم پارێزگایەدا پاشەکشەیان کرد.

سوپای ڕووسیا بەتەواوی لە ناوچەکانی باکور و باکوری رۆژهەڵاتی پارێزگای خارکیڤ کشایەوە و سوپای ئۆکرانیا ئەو ناوچانەی کۆنترۆڵ کردەوە. وەک پێشبینی کرا، هێزەکانی ڕووسیا لە باکوری خارکیڤ بۆ سنوورە نێودەوڵەتییەکان پاشەکشەیان کرد و لە ڕۆژهەڵاتی خارکیڤ، ئەو هێزانە بۆ پشت ڕووباری سکیل کشانەوە، و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری سکیل تاکە ناوچەی پارێزگای خارکیڤن کە لە ئێستادا لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕووسیا دان.
بەم شێوەیە و لەگەڵ پاشەکشەکانی ڕۆژانی رابردوو نزیکەی ٨٨٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە پارێزگای خارکیڤ بۆ ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی ئۆکرانیا گەرایەوە.
شایانی باسە لە کاتی کشانەوەی سوپای ڕووسیا لەو ناوچانە، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بە ڕەچەڵەک ڕووسی لەو ناوچانە لە ترسی جینۆساید و دەسبەسەر کردنیان و .. بۆ سنوورەکانی ڕووسیا هەڵاتن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .