وردەکاریی دەستگیرکردنی گروپێکی داعش لە لوبنان/تیرۆریستان لە ئەمریکای لاتینەوە سەرپەرشتی دەکران

دووشەممە 12 ئه‌یلول 2022 - 13:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=17391

رۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌خبار وردەکاری ده‌ستگیرکردنی گروپێکی تیرۆریستیی هەشت کەسی داعش له‌ شاری قه‌عرون له‌ ناوچه‌ی بەقاعی رۆژئاوای لوبنان و پلانه‌کانی ئه‌و گروپە بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی له‌ناوخۆی ئەم وڵاتە ئاشکرا کرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، رۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنانی بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی لە دوو سەرچاوەی ئەمنی و دادوەریی ئەم وڵاتە دەستی کەوتووە نووسیویەتی: سێ کەس لەو کەسانەی کە دەستگیرکراون لە کەسە سەرەکییەکانی ئەم گروپەی داعش بوون کە پلانیان دانابوو بنکەکانی سوپای لوبنان و هەندێک شوێنی دیکە بکەنە ئامانج.

بەپێی ئەم سەرچاوانە، پێنج کەسی دیکە ئەو بەکرێگیراوانە بوون کە ڕۆڵی لاوەکییان لەم پلانەدا هەبووە.

بەپێی زانیارییەكانی ئەلئەخبار، ئەو كەسانەی دەستگیركراون زۆربەیان خەڵكی لوبنانن كە لەلایەن هاووڵاتییەكی لوبنانییەوە سەرپەرشتی كراون كە لە یەكێک لە وڵاتانی ئەمریكای باشوور نیشتەجێ بووە، و ئەندامانی ئەم گروپە پێش ئەوەی بتوانن ئۆپەراسیۆنەكە ئەنجام بدەن، دەستگیركراون.

چوارشەممەی رابردوو سوپای لوبنان رایگەیاندبوو: دەزگای هەواڵگری سوپا، بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سیخوڕی و ئەمنی، ئەندامانی گروپێکی تیرۆریستی لە یەکێک لە شارەکانی بەقاعی رۆژئاوا دەستگیر کردووە و رادەستی سیستەمی دادوەری کراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەست بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی و وێنەی ئاسمانی ئەو ناوچانەدا گیراوە کە بۆ ئۆپەراسیۆنی تێکدەرانە ئامادە کرابوون.

ئەو زانیارییانەی دەست رۆژنامەی ئەلئەخبار کەوتوون ئاماژە بەوە دەکەن کە زۆربەی دەستگیرکراوان سەر بە گروپی تیرۆریستی داعشن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *