چوار سەربازی تورکیا لە باکووری عێراق کوژران

دووشەممە 12 ئه‌یلول 2022 - 09:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=17386

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە میانەی ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە هەرێمی کوردستانی عێراق کوژرانی چوار سەربازی دیکەی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.

لە ١١ی ئەیلول، وەزارەتی بەرگری تورکیا دانی بەوەدانا کە چوار لە سەربازەکانی لە میانەی ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کوژراون. دەگوترێت ئەم چوار سەربازە لە کاتی شەڕ و پێکدادان لەگەڵ چەکدارانی پەکەکە و هەروەها بەهۆی تەقینەوەی ئامێرێکی تەقینەوە برینداربوون و دوای گواستنەوەیان بۆ ناوەندە پزیشکییەکان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەم شێوەیە ژمارەی قوربانیانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ”ی ئەو هێزانە کە لە ١٨ی نیسانی ئەمساڵەوە بە فەرمانی خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە دژی چەکدارانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەستی پێکردووە، بۆ ٥٥ کەس بەرزبوویەوە.

شایانی باسە لە ٤ی ئەیلولی ئەمساڵیشدا وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سەربازێکی لە هەرێمی کوردستانی عێراق راگەیاندبوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *