سەربازێکی تورکیا لە باکووری سووریا کوژرا

یەکشەممە 11 ئه‌یلول 2022 - 21:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=17372

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سەربازێکی دیکەی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لە باکووری سووریا ڕاگەیاند.

لە ٩ی ئەیلول، هەواڵی کوژرانی یەکێک لە سەربازە تورکەکان ڕاگەیەندرا. بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئەم سەربازە دوای هێرشی موشەکی هێزە کوردییەکان بۆ سەر پێگەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لە باکووری سووریا بە سەختی بریندار بووە و دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندێکی پزیشکی بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست داوە.

لە ٢٧ی تەمووزی ئەمساڵیشدا وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی دوو سەربازی ئەم وڵاتەی بە ناوەکانی “مەلود یۆغورتچو” و “مێرت ئوتال” لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی “قەڵغانی فورات” ڕاگەیاندبوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *